دوای به‌سه‌ربردنی نزیكه‌ی 13 ڕۆژ له واڵای ئاسـمان كه‌شـتی ئاسـمانی دیسـكه‌ڤه‌ری به‌سه‌لامه‌تی له فلۆریدا نیشــته‌وه.
ڕۆژی هه‌ینی له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوابووندا كه‌شـتی دیسـكه‌ڤه‌ری له سه‌نته‌ری جۆن كه‌نه‌دی ئاسـمانی نیشـته‌وه، وه هه‌ر به وه‌سـتانی پـیرۆزبایی و ده‌سـتخۆشـیان له لایه‌ن كارمه‌ندانی چاودێری بنكه‌كه لێ كرا به‌بۆنه‌ی به‌سه‌لامه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌یان و ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره ئاڵۆز وگرانه‌ی پـێـیان ڕاسـپـێردرابوو كه بریتی بوو له گه‌یاندنی به‌شـێـكی گه‌وره‌ی نوێ بۆ وێسـتگه‌ی ئاسـمانی نێوده‌وڵه‌تی.
له‌م گه‌شـته‌دا ئاسمانگه‌ران هه‌سـتان به نوێـكردنه‌وه‌ی ســیسـتمی ئه‌لیكتریكی وێسـتگه‌ی ئاسـمانی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌روه‌ها له كه‌شـتیـیه‌كه‌ش چوونه ده‌رێ بۆ ڕاسـتكردنه‌وی دوو سـۆلار په‌ناڵی وێسـتگه‌كه كه نه‌ده‌توانرا به كۆنتڕۆڵه میكانیكیـیه‌كان له ناوه‌وه بیانجوڵێنن.
فه‌رمانده‌ی كه‌شتی دیسـكه‌ڤه‌ری مارك پـۆلانسكی به ناوی تاقمی كه‌شـتییه‌كه‌وه بروسـكه‌یه‌كی بۆ تیمی پشـتیوانی سه‌ر زه‌وی كرد و تیایدا سـوپاسی كردن و گوتی تاقمی كه‌شـتیـیه‌كه چاوه‌ڕێـی جه‌ژنێـكی كریسمسی مه‌زنن.