سه‌رۆكی توركمانسـتان سـابر موراد نیازۆڤ دوای 21 سـاڵ له حوكمی زۆرداری له‌و وڵاته ده‌وڵه‌مه‌ند به گازه گیانی له‌ده‌ستدا.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی وڵاتی توركمانسـتان هه‌واڵی مردنه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند و هۆكه‌یان بۆ نه‌خۆشی دڵ گه‌ڕانده‌وه. بڕیاره ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به‌خاكی بسـپـێرن.
نیازۆڤ هیچ جـێـگرێـكیـشی بۆ خۆی ده‌سـتنیشـان نه‌كردووه، وه ئه‌مه‌ش بووه‌ته مایه‌ی مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵـدانی ململانه و ناكۆكی له‌سه‌ر گرتنی ده‌سه‌ڵات له‌و وڵاته‌دا.
جێـگری سه‌رۆك وه‌زیری توركمانسـتان كوربانجولی بێردی محه‌مه‌دۆڤ له گوتارێـكی ته‌له‌فیزۆنیدا ڕایگه‌یاند كه‌وا وه‌ك سه‌رۆكی كاتی كارده‌كات تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ی ده‌توانرێت هه‌ڵبژاردن سـازبكرێت.
به‌پـێی ده‌سـتور ده‌بوایه سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئۆڤێرزگێلدی عه‌تاێڤ سه‌رۆكایه‌تی بگرتایه‌ته ده‌ست، به‌ڵام كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن شـایانی ئه‌و پـۆسـته نـیـیه چـونكه له‌سه‌ر تاوانێـك لـێـكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
ڕێبه‌رانی ئۆپۆزیسـیۆنی توركمانی له مۆسـكۆ ده‌ڵـێن ئه‌وان پلانیان دانابوو كه بۆ وڵات بگه‌ڕێنه‌وه تاوه‌كو له هه‌ڵبـژاردنه‌كانی سـاڵی داهاتوودا به‌شـداری بكه‌ن.
له به‌یانـنامه‌یه‌كدا باڵیۆزخانه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عشق ئابادی پایته‌ختی توركمانسـتان ڕایگه‌یاند كه‌وا هیواداره به شـێوه‌یه‌كی ده‌سـتوری و ئاشـتیـیانه سه‌رۆكی وڵاته‌كه ده‌سـتنیشـان بكرێت.
سـكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆفی ئه‌نانیش گوتی به‌رێز نیازۆڤ به‌شـداری له كاره‌كانی ئاشـتی له ئه‌فغانسـتان و تاجیكسـتان كردووه.
له مۆسـكۆش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسـیا سێرگی لاڤرۆڤ گوتی ئه‌و ئومێد ده‌خوازێت هه‌ردوو وڵاتی ڕوسـیا و توركمانسـتان له په‌یوه‌ندیـیه‌كانیان به‌رده‌وام بن.