پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێن هێرشبه‌رێکی خۆکوژ له‌به‌رده‌م ناوه‌ندێکی مه‌شق و ڕاهێنانی پۆلیس له به‌غدا خۆی ته‌قاندۆته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌مه‌وه 13 که‌س کوژراون و زیاتر له 15 که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن باوه‌ڕده‌کرێت هێرشبه‌ره‌که هێله‌کی پڕ که‌ره‌سته‌ی ته‌قه‌مه‌نی له‌به‌ردا بووبێت و له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه له ده‌ره‌وه‌ی ناوه‌نده‌که خۆی ته‌قاندبێته‌وه.
هاوکاتیش، له‌شکری ئه‌مه‌ریکی ده‌ڵێت له دوو ڕۆژی ڕابردوودا دوو سه‌رباز و مارینێکی ئه‌مه‌ریکی له میانه‌ی چه‌ند هێرشێکی جودا له پارێزگای ئه‌نبار و باشوری به‌غدا کوژراون.
له کاتێکیشدا که‌توندوتیژی له عێراق به‌رده‌وامه، وه‌زیری نوێی ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا مشت‌ومڕ له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری زیادکردنی ژماره‌ی سه‌ربازه ئه‌مه‌ریکی‌یه‌کان له عێراق‌دا ده‌کات.
رۆبه‌رت گه‌یتس ڕۆژی چوارشه‌ممه پاش گه‌یشتنی بۆ به‌غدا له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی عێراقی و فه‌رمانده ئه‌مه‌ریکی‌یه‌کاندا کۆبۆوه و گوتی ده‌بێت کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکی بیر بکه‌نه‌وه له‌وه‌ی تا چ ڕاده‌یه‌ک ژماره‌ی سه‌ربازه‌کان زیاد بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن کاره‌کان له عێراق‌دا به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن.
سه‌رۆک بوش‌یش ده‌ڵێت تاوه‌کو ئێستا بڕیاری نه‌داوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ربازی زیاتر بۆ عێراق ده‌نێرێت یان نا.
له میانه‌ی ڕاگه‌یاندنێکی جودای له‌شکری ئه‌مه‌ریکیشدا که ڕۆژی پێنج شه‌ممه بڵاوکرایه‌وه، له‌م هه‌فته‌یه‌دا هێزه‌کانی هاوپه‌یمان 7 یاخیبوویان له میانه‌ی پێکدادانێکی ناوچه‌ی باقوبه کوشتووه.