سه‌رۆک بوش پێشبینی ده‌کات ساڵی داهاتوو له عێراق سه‌خت بێت. سه‌رۆک بوش له میانه‌ی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له کۆشکی سپی گوتی له پێناو ڕاگرتنی توندوتیژی له عێراق ژماره‌یه‌ک بژار له‌به‌رده‌م باس و لێکۆڵینه‌وه‌دایه و یه‌کێک له‌وانه ئه‌گه‌ری زیادکردنی ژماره‌ی سه‌ربازه ئه‌مه‌ریکی‌یه‌کانه.
سه‌رۆک بوش ده‌ڵێت ساڵی 2006 بۆ سه‌ربازه ئه‌مه‌ریکی‌یه‌کان له عێراق و گه‌لی عێراقی گران بوو. هه‌روه‌ها گوتی ساڵی 2007 قوربانی و به‌ختکردنی زیاتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت له کاتێکدا واپێده‌چێت که یاخیبوان و توندڕه‌وان هه‌وڵی تێکدانی کاره‌کانی حکومه‌تی ساوای عێراقی ده‌ده‌ن که له ڕێگه‌ی پرۆسه‌یه‌کی دیموکراسی‌یه‌وه هه‌ڵبژێراون و هه‌روه‌هاش هه‌وڵی کشانه‌وه‌ی له‌شکری ئه‌مه‌ریکی ده‌ده‌ن.
سه‌رۆک ده‌ڵێت " ئێمه ده‌چینه ناو ساڵی نوێوه و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌کانی عێراقمان لا ڕوون و ئاشکرایه، به هه‌مان شێوه‌ش مه‌به‌سته‌کانمان لا ڕوونه. ئامانجه‌کانمان هێشتا هه‌ر بریتین له عێراقێکی ئازاد و دیموکراتیک که بتوانێت خۆی ببات به‌ڕێوه و به‌رگری له خۆی بکات و له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌که‌یدا له شه‌ری دژه تیرۆر به‌رده‌وام بێت."
سه‌رۆک بوش له میانه‌ی کۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌که‌دا گوتی دوژمنان هێشتا هه‌ر بێ به‌زه‌یی و توندوتیژییانه ماونه‌ته‌وه. سه‌رۆک گوتی له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی تردا کۆده‌بێته‌وه بۆ داڕشتنی ستراتیژییه‌كی نوێ له پێناو ڕووبه‌ڕوو‌بوونه‌وه‌ی کۆسپ و ته‌گه‌ره‌کان و دڵنیابوون له به ده‌ستهێنانی سه‌رکه‌وتن.
هه‌روه‌ها سه‌رۆک بوش گوتی ژماره‌یه‌ک به‌ربژار له ژێر باس و لێکۆڵینه‌وه‌دایه و له نێویاندا ئه‌گه‌ری زیادکردنی ژماره‌ی سه‌ربازه ئه‌مه‌ریکی‌یه‌کان له عێراق. هه‌روه‌ها جه‌ختی کرده سه‌ر ئه‌وه‌ی که هێشتا سه‌باره‌ت به ناردنی سه‌ربازی دیکه بۆ عێراق بڕیاری نه‌داوه. دووپاتیشی کرده‌وه که نیازی ئه‌و بۆ زیادکردنی ژماره‌ی ئه‌ندامانی له‌شکری ئه‌مه‌ریکی و هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریکا به مه‌به‌ستی باشتر هه‌ڵسه‌نگاندنی شه‌ڕی دژه تیرۆریزمی جیهانی بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ خایه‌ن بوو.
سه‌رۆک گوتی " من داوام له وه‌زیر گه‌یتس کردووه که بزانێت چه‌ندێک پێویسته ژماره‌ی سه‌ربازه‌کان زیاد بکرێن و به زووترین کات پێمی ڕابگه‌یه‌نێت."
جێی باسه، کۆشکی سپی پێشتر ڕایگه‌یاندبوو که سه‌رۆک بوش له کۆتایی مانگی دیسه‌مبه‌ر و پێش کۆتایی ساڵ ستراتیژی نوێ سه‌باره‌ت به عێراق له میانه‌ی ووتارێک‌دا بۆ ووڵاته‌که‌ی ڕابگه‌یه‌نێت، به‌ڵام ئێستا ئه‌و ووتاره بۆ مانگی یه‌ک دوخراوه.