رۆبه‌رت گه‌یتس وه‌زیری نوێی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا له به‌غدایه تاوه‌کو له نزیکه‌وه چاودێری ڕه‌وشه‌که بکات و ووتوێژ له‌گه‌ڵ فه‌رمانده له‌شکرییه‌کاندا بکات.
به‌ڕێز گه‌یتس ڕۆژی چوارشه‌ممه گه‌یشته به‌غدا ته‌نها پاش دوو ڕۆژ له دوای به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمی سوێندخواردن بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌که‌ی.
به‌ڕێز گه‌یتس دووپاتی کرده‌وه که به شکست هێنان له عێراق " کاره‌ساتێک ده‌قه‌ومێت که هه‌میشه به دواوه‌ی ووڵاته‌که‌مانه‌وه ده‌بێت، باوه‌ڕ و متمانه‌ییشمان که‌م ده‌کاته‌وه و بۆ ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌ی داهاتوو ووڵاته‌که‌مان ده‌خاته مه‌ترسی‌یه‌وه."
پاش چه‌ند کاتژمێرێکیش له گه‌یشتنی بۆ به‌غدا، به لایه‌نی که‌مه‌وه 12 که‌س کوژران و ده‌یان که‌سی دیکه‌ش له میانه‌ی دوو هێرشی خۆکوژی جودا له به‌غدا بریندار بوون.
له شاری نه‌جه‌فی پیرۆزی زۆرینه‌ی شیعه‌کانیش له باشور، له‌شکری ئه‌مه‌ریکی به‌رپرسیارێتی ئاسایشی بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانده عێراقی‌یه‌کان گواستۆته‌وه.
له لایه‌کی دیکه، له‌شکری ئه‌مه‌ریکی ده‌ستگیرکردنی ڕێبه‌رێکی باڵای تیرۆرستی ئه‌لقاعیده‌ی له موسڵ ڕاگه‌یاندووه.
له‌شکری ئه‌مه‌ریکیش له میانه‌ی ڕاگه‌یاندنێکی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا گوتیان ئه‌و پیاوه‌ی ده‌ستگیرییان کردووه له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێکی 14 ی مانگی دیسه‌مبه‌ردا گیراوه، به‌ڵام ناسنامه‌که‌یان ئاشکرا نه‌کردووه. له‌شکر ده‌ڵێت ئه‌م گومانلێکراوه به‌رپرسی کوشتنی سه‌ده‌ها خه‌ڵکی سیڤیڵ و چه‌کداره بیانی‌یه‌کان بووه که بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی خۆکوژی دایمه‌زراندوون.