وه‌زاره‌تی به‌رگری ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت له ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوودا، یاخیبوان و هێرشه نهژادییهكان له عێراق گه‌یشتونه‌ته ئه‌وپه‌ڕی ئاست، واتا هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك یه‌ك هه‌زار ڕووداو ڕووده‌دات.
پنتاگۆن ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌م ڕاپۆرته‌ی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت له‌شكری مه‌هدی سه‌ر به ڕێبه‌ڕی ڕادیكاڵی شیعه‌كان موقته‌دا ئه‌لسه‌در چۆته پێشه‌وه‌ی ئه‌لقاعیده كه به گه‌وره‌ترین مه‌ترسی دژ به خه‌ڵكانی سیڤیڵ داده‌نرێت.
ڕاپۆرته‌كه ده‌ڵێت حكومه‌تی عێراقی هه‌وڵی یه‌كگرتنی نیشتمانی نێوان لایه‌نه‌كان ده‌دات به‌ڵام ناتوانێت هیچ بكات. زۆربه‌ی جاریش، سیاسه‌تمه‌دارانی عێراقی ئاماده نین یاخود ناتوانن ڕێك بكه‌ون.
له ڕۆژی سێشه‌ممه‌شدا، كۆمه‌ڵێك چه‌كدار هێرشیان كردۆته سه‌ر بانكێك له به‌غدا و به سه‌ده‌ها هه‌زار دۆلارییان دزیوه. به پێی پۆلیس، هێرشه‌كه له ناوچه‌ی كه‌راده ڕوویداوه و ئه‌مه‌ش بۆ دووهه‌م جاره كه ڕووداوێكی له‌م شێوه‌یه ڕووبدات.
هه‌روه‌هاش له‌شكری ئه‌مه‌ریكی ده‌ڵێت ڕۆژی دووشه‌ممه مارینێكی ئه‌مه‌ریكی گیانی له ده‌ستداوه پاش ئه‌وه‌ی له میانه‌ی شه‌ڕوپێكدادانێكی پارێزگای ئه‌نباری خۆرئاوای به‌غدا به سه‌ختی بریندار بوو.
له لایه‌كی دیكه، ده‌زگایه‌كی توێژینه‌وه‌ی پایه‌داری نێونه‌ته‌وه‌یی واتا گروپی كێشه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌ڵێت عێراق خه‌ریكه به ته‌واوه‌تی ده‌بێته ده‌وڵه‌تێكی شكست هاتوو.
گروپی International Crisis Group بانگه‌شه‌ی كۆنفرانسێكی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌كه‌ن كه تیایدا هه‌ر پێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ووڵاتانی دراوسێی عێراق و لایه‌نه عێراقییه‌كان به‌شداری بكه‌ن.
ئه‌م گروپه ده‌ڵێت حكومه‌تی عێراق و هێزه‌كانی ئاسایش تاڕاده‌یه‌ك له به‌رامبه‌ر ڕووداوه توندوتیژییه‌كان به‌رپرسیارن. هه‌روه‌ها بانگه‌شه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن كه ستراتیژییه‌كی نوێ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دابڕێژن به‌وه‌ی سوریا و ئێران تێوه بگلێنن و پرۆسه‌ی ئاشتی نێوان ئیسرائیلی و فه‌له‌ستینییه‌كان دابڕێژن.