نێراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ده‌ڵـێت ده‌بێت كۆریای باكور سـامان و سه‌رچاوه كه‌مه‌كه‌ی خۆی بۆ دابینكردنی خۆراك بۆ هاوڵاتیـیانی ته‌رخان بكات نه‌ك بۆ به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ناوه‌كی.
ڕۆژی دووشه‌ممه ڤیتیت موونتاربهۆرن نێراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دوای چاوپـێـكه‌وتنی به ژماره‌یه‌ك له كه‌سـانی هه‌ڵـهاتووی كۆریای باكور ئه‌وانه‌ی ئێـسـتا له سـیئۆل نیشـته‌جێ بوون ئه‌م تێبینی‌یانه‌ی ڕاگه‌یاند.
نێراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه به‌ڕه‌گه‌ز تایله‌ندیـیه ده‌ڵـێت به‌داخه‌وه سـیاسه‌تی یه‌كه‌می كۆریای باكور په‌ره‌پـێدانی له‌شـكره‌كه‌یه‌تی، وه ده‌ڵـێت كاربه‌ده‌سـتان له پـیۆنگ‌یانگ پاره له ده‌می هاوڵاتیانی كۆریای باكور ده‌گرنه‌وه و له‌جیاتی بۆ دابینكردنی خۆراك بۆ هاوڵاتیـیان به‌كاریبهێنن كه‌چی بۆ په‌ره‌پـێدانی له‌شـكری خه‌رجی ده‌كات.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه نێراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ هیوای خواست ده‌ستپـێـكردنه‌وه‌ی وتووێـژی شه‌ش قۆڵی په‌یوه‌ست به پـرۆگرامی چه‌كی ناوه‌كی كۆریای باكور پـێشـكه‌وتن له ده‌ربڕینی نیگه‌رانیـیه‌كانی په‌یوه‌ست به كێشـه‌ی مرۆیی و مافه‌كانی مرۆڤ به‌ده‌ست بهێنێت.