ڕۆژی دووشه‌ممه سه‌رۆك بوش سهوداكردنێـكی ناوه‌كی مێژوویی له‌گه‌ڵ هیندسـتاندا مۆركرد، كه ڕێـگه ده‌دات ته‌كنه‌لۆژیا و سـووته‌مه‌نی ناوه‌كی ڕه‌وانه‌ی هیندستان بكرێت.
له میانه‌ی مه‌راسیمی مۆركردنهكهدا سه‌رۆك بوش گوتی هیندسـتان و ئه‌مریكا دوو هاوبه‌شی ڕاسـتهقینهن، وه ئه‌م سهوداكردنهی نێوانمان ئاسایشی جیهانی به‌هێز ده‌كات و یارمه‌تی له په‌ره‌پـێدانی ئابوری ده‌دات و له به‌هه‌ده‌ربردنی سـووته‌مه‌نی به‌رهه‌مهێنراو كه‌م ده‌كاته‌وه و له ئاستی ئالوده‌بوونی تیشـكی كه‌م ده‌كاته‌وه.
هه‌ر ڕۆژی دووشه‌ممه له نیوده‌لهی پایته‌ختی هیندسـتان، سه‌رۆك وه‌زیر مانمۆهان سینغ له به‌رده‌می په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی قسه‌ی كرد و ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه كه ده‌رباره‌ی سهوداكردنهكه ده‌گیران، وه داكۆكی له‌وه كرد كه بهڵـێندانی هیندسـتان به ئه‌نجام نه‌دانی تاقیـكردنه‌وه‌ی چه‌كی ناوه‌كی سه‌روه‌ری هیندسـتان پـێشـێـل ناكات.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌وڵـێـكی بۆ ڕێـگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كی ناوه‌كی له ماوه‌ی 30 سـاڵی ڕابردوودا ئه‌م جۆره هاوكاریـكردنانهی ڕاگرتبوو.