مه‌حمود عه‌باسی سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینی ده‌ڵێت ئه‌و جه‌خت له‌سه‌ر پلانی ئه‌نجامدانی هه‌ڵـبژاردنه‌كانی پـێش وه‌خت ده‌كات و پـێداده‌گرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كاری توندوتیژی به‌رپابووی نێوان حزبه ناكۆكه فه‌له‌سـتینیـیه‌كان ڕێـگه له‌سووربوونی ئه‌و بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌و كاره ناگرێت.
به‌ڕێز عه‌باس ڕۆژی دووشه‌ممه له میانه‌ی كۆنفرانسـێـكی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شـدا له‌گه‌ڵ تۆنی بلێری سه‌رۆك وه‌زیری به‌ریتانیا له شـاری ڕامه‌ڵـڵای كه‌ناری ڕۆژئاوا ئه‌م تێـبیـنی‌یانه‌ی ڕاگه‌یاند.
به‌ڕێز عه‌باس گوتیشی هیچ ته‌گه‌ره‌یه‌ك ناتوانێت ڕێـگه‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵـبژارده پـێش وه‌خته‌كانی په‌رله‌مانی و سه‌رۆكایه‌تیم لێـبگرێت، هه‌روه‌ها داوای له تۆنی بلێر كرد هه‌وڵی خۆی له پـێناو پـێدانه‌وه‌ی كۆمه‌كی دارایی ئه‌وروپایی ڕاگیراو بۆ حكومه‌تی فه‌له‌سـتینی بخاته گه‌ڕ.
سه‌رۆك وه‌زیری به‌ریتانیا سـتایشی بانگه‌شه‌كه‌ی مه‌حمود عه‌باسی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵـبژاردنه‌كانی پـێش وه‌خت كرد و به‌ڕێز بلێر گوتیشی هه‌موو كارێـك له پـێناو كۆمه‌كـكردنی حكومه‌تی فه‌له‌سـتینی ده‌گرێته به‌ر.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه له ئاكامی داواكاری مه‌حمود عه‌باسی سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینی بۆ سـازدانی پـێش وه‌ختی هه‌ڵبژاردنه‌كان شه‌ڕ و پـێـكدادان ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو له نێوان لایه‌نـگرانی باڵی فه‌تحی سه‌ر به مه‌حمود عه‌باس و گروپی میلیشـیای حه‌ماسی ده‌سه‌ڵاتدار به‌رپابوو.
له دره‌نگ كاتێـكی شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌دا ئاگربه‌سـتێـك له نێوان هه‌ردوو لایه‌نی به‌شه‌ڕ هاتوودا ڕاگه‌یه‌ندرا، به‌ڵام شـایه‌تحاڵه‌كان ده‌ڵـێن گه‌ڕانی چه‌كداران به نێو شـه‌قامه‌كانی شـاری غه‌ززه هه‌ر به‌رده‌وامه و ته‌قه‌ی ناوبه‌ناو له نێو شـاره‌كه‌شـدا ده‌بیسـترێت.