ڕێكخراوی مانگی سووری عێراقی باره‌گاكانی خۆی له به‌غدا داخستووه به‌هۆی ئه‌و ڕفاندنه به‌كۆمه‌ڵانه‌ی له گه‌وره‌ترین ئۆفیسیان له پایته‌خت ڕوویداوه.
سكرتێری گشتی ڕێكخراوه‌كه ده‌ڵێت ڕاگرتنی كاره‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بێت هه‌تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ی ڕاگه‌یاندنێك بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام باره‌گاكانی ترییان ئه‌وانه‌ی له پارێزگاكانی تری عێراقن به كراوه‌یی ده‌مێننه‌وه.
كاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كۆمه‌ڵێك چه‌كدار به جلوبه‌رگی فه‌رمی له‌شكری عێراقیه‌وه 30 كه‌سی له ئۆفیسه‌كه‌ی به‌غدای گروپه‌كه ڕفاندووه.
ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی كه به بارمته ده‌ستگیركراون ئازاد كراون، به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی مانگی سووری عێراقی ده‌ڵێن هێشتا نزیكه‌ی 24 كه‌س دیكه‌یان له لا ماوه. مانگی سووری عێراق یه‌كێكه له‌و ڕێكخراوه مرۆییه كه‌مانه‌ی له ووڵاته‌كه‌دا ماونه‌ته‌وه.
له لایه‌كی دیكه، له به‌غدا ئۆتۆمبیلێكی بۆمب چێنراو له نزیك بازاڕێكی سه‌وزه و میوه‌هات ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاكامدا 5 كه‌س كوژراون، هه‌روه‌ها به لایه‌نی كه‌مه‌وه 14 كه‌س بریندار بوون. ته‌قینه‌وه‌که‌ش له گه‌ڕه‌كێكی نیشته‌جێی سونی‌یه‌كان له سه‌عدییه ته‌قیه‌وه‌ته‌وه.