پـێشـبینی كردن سه‌باره‌ت به داهاتووی ڕابه‌رایه‌تی سـیاسی كوبا گه‌رم بوو كاتـێــك كه فیدڵ كاسـترۆ ئاماده نه‌بوو له ئاهه‌نگی یادی له دایـكبوونیدا به‌هۆی نه‌خۆشـیـیه‌وه. ڕاووڵی ته‌مه‌ن حه‌فتا و پـێنج سـاڵ برای كاسـترۆ ڕابه‌ری كاتی كوبایه. تۆم كه‌یسی جێـگری گوته‌بـێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان ئه‌م تێـبـیـنی‌یه‌ی ڕاگه‌یاند:
" له‌و باره‌یه‌ی كه چی ڕوویدا یان گواسـتنه‌وه‌كه چۆن بوو ڕاووڵ جۆرێـكه له كاسـترۆ و به گواسـتنه‌وه‌ی هێز بۆ ڕاووڵ كاسـترۆ به دڵـنیایـیه‌وه به‌رده‌وامبوونی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌مان سـیاسه‌تی سه‌ركوت كردن و نادیموكراتیـیه وه‌ك براكه‌ی، ئه‌مه‌ش چاره‌سه‌رێـك نیـیه، ئێمه‌ش به كاریـگه‌ری ده‌زانین."
به‌ڕێز كه‌یسی ده‌ڵێت وڵاته یه‌كگرتووه‌كان له‌و باوه‌ڕه‌دایه " پـێویسـته گه‌لی كوبا بواری بدرێـتێ بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری دیموكراسی هه‌بێت و بـیبینێت":
" ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین كه خه‌ڵـكی كوبا ئه‌مه‌یان پـێ خۆشه، هه‌روه‌ها باوه‌ڕمان زۆره گرنگیشه بۆمان بتوانین یارمه‌تی گه‌لی كوبا بده‌ین له تـێـپه‌ڕین یا به‌هه‌رچ گۆڕانكاریـیه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هیوا دیموكراتیـیانه بـێـنه دی."
تۆماس شانـنۆن یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ به‌شی نیوه‌ی ڕۆژئاوا ده‌ڵێت وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پـشـتیوانی ژینگه‌یه‌ك ده‌كات كه كوبـیـیه‌كان بتوانن خاوه‌نی وتووێـژی ڕاسـته‌قینه‌بن له نێوان خۆیاندا له‌سه‌ر داهاتوویان":
" له‌وانه‌یه كرانه‌وه‌ی سـیاسی و به‌دیموكراسی كردن به چه‌ند شـێوه‌یه‌ك بێت، ئێمه‌ش پـێمان خۆشه له‌گه‌ڵ كوبـیـیه‌كان دابنیشـین و لـێـیان بـبیسـتین چ ڕوانگه‌یه‌كیان هه‌یه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ڕووده‌دات":
" له ڕێـگه‌ی په‌یمانی حكومه‌تی ئه‌مریكاوه له‌گه‌ڵ گه‌لی كوبا و له ڕێـگه‌ی كۆمیته‌ی یارمه‌تی ئازادی كوبا وڵاته یه‌كگرتووه‌كان یارمه‌تی مرۆڤانه‌ی نوێنه‌ری كۆمه‌ڵـگای مه‌ده‌نی بێ لایه‌نی كوبا ده‌دات. ئه‌و كاته‌ی كوبا ئازاد بێت و ئه‌گه‌ر داوای لێ بكرێت ئه‌وا وڵاته یه‌كگرتووه‌كان یارمه‌تی خۆئاماده‌كردن ده‌دات بۆ فره حزبی و هه‌ڵـبژاردن.
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت ئه‌و هانی" گه‌لی كوبا ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی كار بكه‌ن بۆ گۆڕانكاری دیموكراتی." ده‌شـڵێت مێژوو سه‌لماندی هه‌ر له پـۆڵه‌نداوه تا ئه‌فریكای باشور به پـشـوو درێژی و ئازایه‌تی و هیمه‌ت ترس ده‌كه‌وێته سه‌ر حكومه‌ته زۆرداره‌كان و پاشـان ده‌ڕوخێن."
ئه‌م گوتاره بیر و بۆچوونی حكومه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بوو.