سه‌رۆك وه‌زیری به‌ریتانیا تۆنی بلێر به سه‌ردانێـكی ناكاو گه‌یشته به‌غدای پایته‌ختی
عێراق.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه و له میانه‌ی كۆنـگره ڕۆژنامه‌وانیـیه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی نوری ئه‌لمالكی جارێـكی دیكه به‌ڕێز بلێر به‌رده‌وامبوونی پـشـتیوانی به‌ریتانیای بۆ عێراق دووپات كرده‌وه، وه هه‌روه‌ها داوای پـشـتیوانیـیه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ حكومه‌تی عێراقی كرد.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه به‌غدا سـێهه‌م پایته‌خته كه به‌ڕێز بلێر له‌م گه‌شـته‌ی ئێسـتای بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌ردانی بكات. پـێشـتر سه‌ردانی ئه‌نكه‌ره و ئینجا قاهیره‌ی كرد.
هێزه‌كانی له‌شـكری به‌ریتانیا به‌مه‌به‌ستی سـه‌قامگیری له ناوچه‌كانی باشـوری عێراقدا جێـگیر بوون.
له باری ئاسایشـیشه‌وه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ژماره‌یه‌ك چه‌كدار به جلی سه‌ربازیـیه‌وه له نووسـینگه‌ی مانگی سووری عێراقی ڕفاندنێـكی به كۆمه‌ڵـیان ئه‌نجام دا، وه به‌لایه‌نی كه‌م 24 كه‌سـیان به بارمته بردووه.
هاوكات كۆنـگره‌ی ئاشـتبوونه‌وه‌ی نیشـتیمانی كه چه‌ندین لایه‌نی عێراقی ڕكابه‌ری ئاینی و نه‌ژادی تیایدا به‌شـداریـیان كردووه بۆ ڕۆژی دووه‌م له كاره‌كانی خۆی به‌رده‌وامه. به‌شـداربووان هه‌وڵ ده‌ده‌ن ڕێـگه‌چاره‌یه‌ك بۆ ڕاگرتنی توندوتیژی تایفی له وڵاته‌كه‌دا بدۆزنه‌وه.
یاسادانه‌رێـكی شیعه به ناوی حه‌یده‌ر ئه‌لعبادی ده‌ڵێت به‌ڕێز مالكی به‌نیازه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه پلانێـك له كۆنگره‌كه‌دا ڕابگه‌یه‌نێـت، وه تیایدا لـێبوردن بۆ ئه‌و كه‌سـانه ده‌رده‌كات كه ده‌سـتیان به خوێنی هێزه‌كانی هاوپه‌یمان و هاوڵاتیـیه سـڤیله‌كانی عێراق سوور نیـیه.
ڕۆژی شه‌ممه‌ش كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ڕایانگه‌یاند 53 ته‌رم له سه‌رانسه‌ری به‌غدا دۆزراوه‌ته‌وه، وه به‌لایه‌نی كه‌میش 11 كه‌س له به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق كوژراون.
هه‌روه‌ها له‌شـكری ئه‌مریكیش ده‌ڵێت 3 سه‌ربازی به هۆی بۆمبی لاڕێ له باكوری به‌غدا كوژراون.