سـه‌رۆك وه‌زیری عێراقی نوری ئه‌لمالكی بانگهێـشـتی ئه‌ندامانی پـێـشـوی سوپای عێراقی سه‌رده‌می سه‌دام حسـێنی كرد به مه‌به‌سـتی به‌شـداریبوونیان له سـوپای نوێـدا.
ڕۆژی شـه‌ممه به‌رێز ئه‌لمالكی ئه‌م بانگه‌وازه‌ی له كۆنفڕانسـی ئاشـتبوونه‌وه‌ی گشـتی عێراق له شـاری به‌غدای پایته‌خت ڕاگه‌یاند. هه‌روه‌ها گوتی ئه‌وانه‌ی توانای به‌شـداریبوونی سـوپایان نه‌ماوه خانه‌نشـین ده‌كرێن.
شـایانی ئاماژه‌یه به سه‌دان شـاند له نه‌یاره نه‌ژادیـیه‌كان و ئاینیـیه‌كان و بزوتنه‌وه سـیاسـیه‌كان به‌شـداری ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه ده‌كه‌ن به مه‌به‌سـتی وتووێژكردنی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێـك بۆ ڕاگرتنی توندوتیژی ئاینزایی كه له زیادبووندایه و ڕۆژانه نزیكه‌ی 100 عێراقی ده‌بنه قوربانی ئه‌و توندوتیژییانه.
لێره‌دا په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا مارگرێت به‌شـێر ده‌ڵێت به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه یه‌ك پارتی سونی ناسراو به پارتی ویفاقی نیشـتیمانی عێراقی له‌و وتووێژانه كشـاونه‌ته‌وه وه‌كو مانگرتنێـك دژی بانگهێـشـتنه‌كردنی چه‌ند گروپـێـكی تر بۆ ئه‌و دانو‌سـتاندنانه.
هاوكات، هێـزه‌كانی عێراق و ئه‌مریكا له هه‌ڵمه‌تێـكدا بۆ سه‌ر گه‌ڕه‌كی ئه‌لسه‌دڕی شـاری به‌غدا 6 گومانلێـكراویان ده‌سـتـگیر كرد. لای خۆیه‌وه سـوپای ئه‌مریكا كوشـتنی 1 سه‌رباز و برینداربونی سه‌ربازێـكی تریان له ئاكامی ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه ڕاگه‌یاند.