كاربه‌ده‌سـتێـكی باڵای ئێرانی هۆشـداری ئه‌وه‌ی داوه كه ئه‌و وڵاتانه‌ی له دژی به‌رنامه‌ی ناوه‌كی تارانن ڕووبه‌ڕووی تۆڵه سه‌ندنه‌وه ده‌بنه‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو سزا به‌سه‌ر ئێران‌دا
بسه‌پـێنن.
دانوسـتانده‌ری باڵای ناوه‌كی ئێران عه‌لی لاریجانی ڕۆژی هه‌ینی له میانه‌ی لـێدوانێـكیدا بۆ په‌یامنێران له تاران ئه‌م هۆشـداریـیه‌ی دا.
لاریجانی گوتی وڵاتانی ڕۆژئاوا دووچاری كاردانه‌وه‌ی توند ده‌بنه‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ناوه‌كی سـزای ئێران بدات.
ئه‌ندامانی هه‌میـشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ئه‌ڵمانیا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان بگه‌نه ڕێـكـكه‌وتن له‌سه‌ر به‌رنووسی بڕیارێـك تاوه‌كو له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
پـێـشـتر ئێران دوا مۆڵه‌تێـكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی پشتگوێ خست كه تیایدا داوای لێـكرابوو هه‌تاكو 31 ی مانگی هه‌شت كاره‌كانی پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه ڕۆژئاوایـیه‌كانی له‌و باوه‌ڕه‌دان چالاكیـیه ناوه‌كیـیه‌كانی ئێران به‌شـێـكه له به‌رنامه‌یه‌ك بۆ به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ناوه‌كی، هه‌رچی ئێرانیشه ده‌ڵێت به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌یه و نه‌ك چه‌كی ناوه‌كی.