سه‌رۆك وه‌زیری به‌ریتانی تۆنی بلێر سه‌ردانی توركیا ده‌كات كه یه‌كێكه له‌و ووڵاتانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌ردانی ده‌كات به مه‌به‌ستی بوژاندنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی نێوان ئیسرائیلی و فه‌له‌ستینییه‌كان.
ئۆفیسی سه‌رۆك وه‌زیر ڕایانگه‌یاند كه‌وا به‌ڕێز بلێر له ئه‌نقه‌ره چاوی به سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئۆردوگان ده‌كه‌وێت و به نیازه ووتوێژ له‌سه‌ر كێشه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و خواستی توركیا بۆ بوون به ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپادا بكه‌ن. به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا وورده‌كارییه‌كانی سه‌ردانه‌كانی تری بڵاو نه‌كراونه‌ته‌وه.
به‌ڕێز بلێر ئه‌مڕۆ هه‌ینی پێش ئه‌وه‌ی به‌ره‌و توركیا به‌ڕێ بكه‌وێت له بروكسڵ بوو و له‌وێ ئاماده‌ی لوتكه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا بوو.
له میانه‌ی كۆبونه‌وه‌كانی بروكسڵیشدا، ڕێبه‌رانی یه‌كێتی ئه‌وروپا داوایان له سوریا كرد كه له ده‌ستێوه‌ردانی بۆ ناو كاروباری لوبنان ڕابوه‌ستێت و هه‌روه‌هاش باسیان له كاریگه‌ری خراپی ڕێبازه‌كانی ئێران له‌سه‌ر سه‌قامگیری ڕه‌وشی ئاسایشی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد.
ڕێبه‌رانی ئه‌وروپی له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا بانگه‌شه‌ی ئێرانیشیان كرد كه " ڕۆڵێكی به‌رپرسێتیان" له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌بێت.