وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پـێشـووی كۆریای باشور بان كی- موون وه‌ك ههشـتهههمین سـكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سوێندی یاسایی خوارد.
له ڕێوڕه‌سـمێـكدا ڕۆژی پـێنجشه‌ممه له كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بان كی- موونی ته‌مه‌ن 62 سـاڵ سوێندی خوارد و له گوته‌كه‌یدا به‌و بۆنه‌یه‌وه به‌ڵـێنی دا په‌یڕه‌وی به‌رزترین ئاسـته‌كانی ڕه‌وشت بكات و چاو له پـێشـینهكانی بكات.
هاوكات كۆفی ئهنانیش سـتایشی ڕۆڵی به‌رچاو و درێژی ئه‌زمونی دیبلۆماتی به‌ڕێز بانی كرد. گوتیشی ئه‌و كارانه‌ی بان كی- موون له ماوه‌ی چه‌ند سـاڵی داهاتوویدا به ئه‌نجامی ده‌گه‌یه‌نێت مایه‌ی شـانازی ده‌بێت.
به‌ڕێز ئه‌نان خه‌ڵـكی وڵاتی غانایه له ئه‌فریكا، وه له نیوه شه‌وی 1 ی مانگی یه‌كی سـاڵی 2007 دا وه‌ك سـكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆتایی به ماوه‌ی كاركردنه‌كه‌ی دێت.
بان كی- موونیش له گوته‌كه‌یدا گوتی مه‌سه‌له‌ی گێڕانه‌وه‌ی متمانه و بڕوا به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له پـێشـه‌وه‌ی كاره‌كانی ده‌بێت. پـێشـتریش گوتبووی هه‌وڵدان بۆ نه‌هێشـتنی بیرۆكراتی له ناو ده‌زگاكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له سه‌ره‌وه‌ی خشـته‌ی كاره‌كانی ده‌بێت.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه به‌ڕێز بان كی- موون له زانكۆی نیشـتیمانی سیۆلی به ناوبانگ ده‌رچووه، وه پاشـان پله‌ی ماسته‌ری له به‌ڕێوه‌به‌رێتی گشتیدا هێناوه له زانكۆی هارڤه‌رد له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا. له چه‌ندین پـۆسـتدا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كاری كردووه، له‌وانه باڵیۆزی كۆریای باشور، هه‌روه‌ها ڕۆڵـێـكی سه‌ره‌كی بینیوه له‌و هه‌وڵانه‌ی كه دراون بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ناوه‌كی كۆریای باكور.