وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا خانم كۆنده‌لیزا ڕایس پـێشـنیاری گروپـی به‌یكه‌ر- هامڵتن بۆ وتووێـژكردن له‌گه‌ڵ ئێران و سوریا به مه‌به‌ستی چاكردنی باری
ئاسایشی له عێراق ڕه‌تكرده‌وه.
خانم ڕایس له چاوپـێـكه‌وتنێـكدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی واشـنتۆن پـۆسـت كه ڕۆژی هه‌ینی بڵاوكرایه‌وه، گوتی له پـێناو سـه‌قامگیركردنی باری ئاسایشی له عێراق ئاماده‌نین سه‌روه‌ری لوبنان بده‌ینه ده‌ست سوریا و یان ڕێـگه به ئێران بده‌ین بـبێته خاوه‌ن چه‌كی ناوه‌كی.
به‌م لـێدوانه‌ی خانم ڕایس جارێـكی دیكه مه‌سه‌له‌ی ڕۆڵی وڵاتانی هاوسـنووری عێراق هاته‌وه پـێش له‌وه‌ی ئه‌وان ئایا ده‌توانن به باشی یان به خراپـی چی بۆ ئه‌و وڵاته بكه‌ن؟
هاوكارمان بروسك تۆغان به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی تایبه‌ت كردبوو به باسـكردنی ئه‌م بابه‌ته، وه ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانی به‌رنامه‌كه بوون:
دكتۆر وڵات سنگوڕ، مامۆستـای بواری سـیاسی له زانكۆی سه‌درن سـتۆكهۆڵم له سوید.
دكتۆر فه‌رهاد ئیبراهیم، مامۆستـای بواری سـیاسی له زانكۆی ئوردن له عه‌مان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 46 خوله‌كه.