سه‌رۆك بوش ده‌ڵـێت ئه‌و په‌ره به سـتراتیـژیـیه نوێـیه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به عێراق ده‌دات و په‌له له بڕیار دانه‌كانیشی ناكات.
ڕۆژی چوارشه‌ممه، دوای وتووێـژكردنی له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سـته باڵاكانی له‌شـكری ئه‌مریكی له وه‌زاره‌تی به‌رگری (پـنتاگۆن) سه‌رۆك بوش به په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند كه‌وا ئه‌و پلانه‌كه‌ی خۆی سـه‌باره‌ت به عێراق دوای زنجیره‌یه‌ك وتووێژ و ڕاوێژكردن ڕاده‌گه‌یه‌نێت. هه‌روه‌ها گوتی ئه‌و ده‌یه‌وێت وه‌زیری به‌رگری نوێ ڕۆبه‌رت گه‌یتس كاتی له‌به‌رده‌مدا بێت تاوه‌كو بارودۆخه‌كه هه‌ڵـسه‌نگێنێت و ڕاسـپارده‌كانی خۆی پـێشـكه‌ش بكات.
دوو ڕۆژنامه‌ی به‌ناوبانگی ئه‌مریكی ( لۆس ئه‌نجلس تایمز و واشنتۆن پـۆست) ده‌ڵـێن وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكی پـێـیان باشه ژماره‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق زیاد بكرێت.
هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه، سه‌رۆك بوش په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی عێراقی جه‌لال تاڵه‌بانی و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كردووه.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه سه‌رۆك بوش هه‌ردوو ڕۆژانی دووشه‌ممه و سـێشـه‌ممه خه‌ریكی وتووێژ و ڕاوێژكردن سه‌باره‌ت به عێراق بووه. هه‌روه‌ها سێشه‌ممه‌ش له‌گه‌ڵ جێـگره سونه‌كه‌ی سه‌رۆكی عێراق تاریق ئه‌لهاشمی له كۆشـكی سـپـی كۆبۆوه.
سه‌رۆك بوش به نیازه له سه‌ره‌تای سـاڵی 2007 دا لـێدوانێـك سه‌باره‌ت به سـتراتیـژیـیه‌تی نوێی خۆی له عێراق بدات.