به‌مه‌به‌ستی تاوتوێـكردنی ڕاپـۆرته‌كه‌ی به‌یكه‌ر- هامڵـتن ڕۆژی سـێشـه‌ممه سه‌رجه‌م پارته سـیاسـیـیه‌كانی كوردسـتان له‌سه‌ر ئاستی مه‌كته‌بی سـیاسی كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له شـاری هه‌ولێر به‌ست. له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕه‌خنه‌ی توند له ڕاسـپارده‌كانی ناو ڕاپـۆرته‌كه گیرا. بۆیه بڕیاریان دا تا 20 ی ئه‌م مانگه له سه‌رانسه‌ری كوردسـتان ئیمزا له دژی ڕاپۆرته‌كه كۆبـكرێته‌وه، وه بۆ گه‌یاندنی ڕاسـتیـیه‌كانیش به جیهان بڕیار درا چه‌ند شـاندێـك پـێـكبهێنرێت تا سـه‌ردانی ئه‌مریكا و وڵاتانی ئه‌وروپا و ناوچه‌كه بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به‌و كۆبوونه‌وه‌یه په‌یامنێری به‌شی كوردی ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا له شـاری هه‌ولێر، عومه‌ر فه‌رهادی ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ئاماده كردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 2 خوله‌ك و نیوه.