سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت ئه‌و له‌گه‌ڵ جێـگره سـونیـیه‌كه‌ی سه‌رۆكی عێراقی گفتوگۆی
سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی عێراق كردووه، وه چـۆن وڵاته یه‌كگرتووكانی ئه‌مریكا ده‌توانێت یارمه‌تی حكومه‌تی عێراقی بدات تا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت.
ڕۆژی سـێشـه‌ممه سه‌رۆك بوش له كۆشـكی سـپی له‌گه‌ڵ تاریق ئه‌لهاشمی جێـگری سه‌رۆكی عێراقی كۆبۆوه.
هاشـمی گوتی عێراق به ئه‌زمونێـكی تاڵ‌دا ده‌ڕوات، به‌ڵام هیواشی خواست كه وڵاته‌كه‌ی بتوانێت به گوته‌ی خۆی به‌سه‌ر ئه‌م ته‌نگ‌وچه‌ڵه‌مه‌یه‌ی ئێسـتا زاڵـبێت.
پـێشـتر، سـكرتێری ڕۆژنامه‌وانی كۆشـكی سـپی تۆنی سـنۆ پـشـتـڕاستی كرده‌وه كه سه‌رۆك بوش بڕیاری داوه له‌بری جه‌ژنه‌كانی كریسمس له سه‌ره‌تای سـاڵی 2007 دا ڕاگه‌یاندنێـك سه‌باره‌ت به ڕێبازی سـیاسی خۆی به‌رامبه‌ر به عێراق ده‌دات.
ڕێبه‌ری زۆرینه له ئه‌نجومه‌نی سـێنات هاری ڕید، كه دیموكراته، ڕه‌خنه‌ی له‌و بڕیاره‌ی سه‌رۆك بوش گرت.
هاری ڕید ڕاگه‌یاندنێـكی ده‌ركرد و تیایدا گوتویه‌تی پـێویسـته سه‌رۆك تێـبگات كه گۆڕانكاری چه‌نده گرنگه و كارێـكی پـێویسـتی به په‌له‌یه بۆ عێراق و هێزه ئه‌مریكیـیه‌كان. گوتیشی چاوه‌ڕوانی و دواخسـتنی مه‌سه‌له‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سـدا نیـیه.
سه‌رۆك بوش سێ ڕۆژی له‌م هه‌فته‌یه‌دا ته‌رخان كردووه بۆ وتووێـژ و ڕاوێژكردن ده‌رباره‌ی عێراق. ڕۆژی سـێشـه‌ممه له ڕێـگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه له‌گه‌ڵ فه‌رمانده له‌شـكریـیه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق وتووێژی كردووه. بڕیاره ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ به‌رپـرسه له‌شـكریـیه‌كان وتووێژ بكات.