سه‌رۆك بوش ڕۆژی دووشه‌ممه سه‌باره‌ت به عێراق له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كۆبۆوه.
سه‌رۆك بوش گوتی پێداچوونه‌وه به‌سه‌ر پێشنیاره‌كانی گه‌لێك سه‌رچاوه‌ی جودا ده‌كات پێش ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به گۆڕینی ڕێباز له عێراق هیچ ڕاگه‌یاندنێك بدات.
هه‌روه‌ها گوتویه‌تی له ڕاوێژكردن له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی له‌شكری و ئه‌وانی دیكه‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت پێش ئه‌وه‌ی هیچ بڕیارێك له‌سه‌ر گۆڕینی ڕێبازی ئه‌مه‌ریكا بدات.
سه‌رۆك بوش له میانه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ئه‌م تێبینیانه‌یدا كه تیایدا جێگری سه‌رۆك دیك چینی و خانم كۆنده‌لیزا رایس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ژماره‌یه‌ك له كاربه‌ده‌ستانی تر ئاماده بوون.
ئه‌م كۆبونه‌وانه‌ی سه‌رۆك بوش دوا به دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی 79 پێشنیاره‌كه‌ی ڕاپۆرته‌كه‌ی گروپی توێژینه‌وه‌ی عێراق دێت كه له نێویاندا داوای كشانه‌وه‌ی زۆربه‌ی سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكی‌یه‌كان له سه‌ره‌تای ساڵی 2008 دا ده‌كه‌ن.
سه‌رۆك به نیازیشه له‌گه‌ڵ شاره‌زایانی ناحكومی له كۆشكی سپی هه‌ر سه‌باره‌ت به عێراق كۆبونه‌وه ساز بكات و له نێو شاره‌زاكاندا سێ ژه‌نه‌ڕاڵی خانه‌نشینی تیادایه و له‌وانه‌ی واین داونینگ، جاك كیان، باری مه‌ك كافری..
سه‌رۆك بوش گوتویه‌تی به جدییه‌وه پێداچوونه‌وه به‌سه‌ر ڕاپۆرته‌كه‌دا ده‌كات و چاوه‌ڕێی پێشنیاره‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و پنتاگۆن و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات.
پارتی ئۆپۆزسیۆنی دیموكراته‌كانیش داوا له سه‌رۆك بوش ده‌كه‌ن زۆربه‌ی زۆری پێشنیاره‌كانی گروپی توێژینه‌وه‌ی عێراق جێبه‌جێ بكات.
دیمو‌كراته‌كان له ووتاری هه‌فتانه‌ی ڕادیۆیی‌یاندا ڕایانگه‌یاند كه‌وا ڕاپۆرته‌كه پشتڕاستی ده‌كاته‌وه كه سیاسه‌تی به‌ڕێز بوش له عێراق كار ناكات و ده‌بێت ئه‌مه‌ریكا ستراتیژییه‌كانی خۆی بگوڕێنێت.