سوریا و عێراق بۆ یه‌كه‌م جار دوای زیاتر له 20 ساڵ باڵیۆزخانه‌كانی خۆیان له پایته‌ختی ئه‌وی دیكه‌یاندا ده‌كه‌نه‌وه.
سوریا و عێراق مانگی پێشوو ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌ست به په‌یوه‌ندییه دیپلۆماتییه‌كانیان بكه‌نه‌وه كه له ساڵانی 1980 كاندا به‌هۆی پشتگیری سوریا له ئێران له كاتی شه‌ڕی عێراقدا تێكچوو بوو.
له دوایترین ڕووداوه توندوتیژییه‌كانی عێراقیش، ته‌قینه‌وه‌كانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی به‌غدا بوونه‌ته هۆی كوشتنی به لایه‌نی كه‌مه‌وه 2 كه‌س كه له نێویاندا ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسیان تیادا بووه.
پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێن كۆمه‌ڵێك چه‌كدار به جلوبه‌رگی فه‌رمییه‌وه یه‌ك ملیۆن دۆلارییان دزیوه و چوار پاسه‌وانی ئاسایشیان له ئۆتۆمبیلێك ڕفاندووه كه ئه‌و پاره‌یان بۆ بانكی ناوه‌ندی به‌غدا گواستۆته‌وه.
له‌شكری ئه‌مه‌ریكی ده‌ڵێت هه‌ر له به‌غدا ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی لاڕێ بۆته هۆی كوشتنی 3 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی، هه‌روه‌هاش له میانه‌ی شه‌ڕوپێكدادانێكی دره‌نگانێكی شه‌وی یه‌كشه‌ممه 2 سه‌ربازی دیكه بریندار بوون.