كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن چه‌كداران هێرشـیان كردۆته سه‌ر دوو خێزانی شیعه له به‌غدا، وه 9 كه‌سـیان لێ كوشـتوون.
پـۆلیس ده‌ڵێت ئه‌و چه‌كدارانه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه هێرشـیان كردۆته سه‌ر ماڵـێـك له گه‌ڕه‌كی جیهاد له باشوری ڕۆژئاوای شـاری به‌غدا و 5 برایان گولـله‌باران كردووه پاش ئه‌وه‌ی له خوشـكه‌كانیان جیایان كردوونه‌ته‌وه. هیچ كام له ژنه‌كان زیانی پـێنه‌گه‌یشـتووه.
له ڕووداوێـكی دیكه و له هه‌مان گه‌ڕه‌ك كۆمه‌ڵـێـك چه‌كدار هێرشـیان كردۆته سه‌ر ماڵـێـك و پـیاوێـك و 3 كوڕیـان كوشـتووه.
به‌ڵام ڕوون نه‌بۆته‌وه ئایا ئه‌و چه‌كدارانه له هه‌مان گروپ بوون كه هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ر ئه‌و دوو خێزانه یان نا.
هه‌ر ڕۆژی یه‌كشه‌ممه و له گه‌ڕه‌كی عامل له شـاری به‌غدا شه‌ڕ و پـێـكدادان له نێوان چه‌كداره شـیعه‌كان و هۆزێـكی عه‌ره‌بی سونی ڕوویدا و له ئاكامدا به‌لایه‌نی كه‌م 3 كه‌س بریندار بوون.
له لایه‌كی دیكه‌وه له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت له هه‌وڵـێـك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی تایفی و چالاكی یاخیبووان هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ده‌سـتیان به كرده‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی له گه‌ڕه‌كی ئه‌عظه‌ميـيه‌ی شـاری به‌غدا كردووه.
له پـێشـهاته‌یه‌كی گرنـگدا كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵـێن ئه‌وان نزیك كه‌وتوونه‌ته‌وه له ڕێـكـكه‌وتنێـك له‌سه‌ر دابه‌شـكردنی سـامانه نه‌وتیـیه‌كان له نێوان نه‌ژاده جیاجیاكانی عێراقدا.