سـه‌رۆك بوش خۆشـحاڵی خۆی ده‌ربڕیوه سه‌باره‌ت به په‌سه‌ندكردنی كۆنگرێس بۆ پلانێـك كه ڕێـگه ده‌دات به وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ته‌كنه‌لۆژیا و سـوته‌مه‌نی ناوه‌كی بۆ كاری خزمه‌تگوزاری بۆ هیندسـتان بنێرێت.
سه‌رۆك بوش له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه ڕۆژی شه‌ممه بڵاوبۆته‌وه گوتی سه‌وداكه یارمه‌تی هه‌ردوو وڵات ده‌دات بۆ دابینكردنی وزه‌ی پـێویسـتیان به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌وا ئالوده بكه‌ن. هه‌روه‌ها گوتیشی یارمه‌تی ده‌دات له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پاكی و بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی تیشكی ناوه‌كی له كاتی به‌رهه‌مهێناندا.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه سـێناتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بڕیارێـكی مێژوویی كۆنگرێسی به كۆتایی گه‌یاندوه كه ڕێـگه به ئه‌مریكا ده‌دات له ناردنی كه‌ره‌سـته‌ی سـوته‌مه‌نی ناوه‌كی سـڤیل و ته‌كنه‌لۆژی بۆ هیندسـتان. بڕیاره‌كه سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه له به‌شی باڵای كۆنگرێسـدا په‌سه‌ند كراوه پاش ئه‌وه‌ی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه به 330 ده‌نگ به‌رامبه‌ر به 59 ده‌نگ په‌سه‌ند كرابوو، بڕیاره‌كه به‌شی كۆتایـیه له دوو بڕیاری جیاواز كه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سـێناته‌وه په‌سه‌ند كرابوو وه ئێستاكه بۆ واژوكردنی ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆك ده‌كرێت.
سه‌وداكه ڕێـگه ده‌دات به هیندسـتان بۆ به ده‌سـتهێـنانی ته‌كنه‌لۆژی سـوته‌مه‌نی ناوه‌كی له ئه‌مریكا له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی داموده‌زگا ناوه‌كییه سـڤیله‌كانی نیوده‌لهی بۆ پـشـكنینی نه‌ته‌وه‌یی كراوه بن، یاسـا نوێـیه‌كه له ڕێـبازی چه‌ندین سـاڵه‌ی ئه‌مریكا هه‌ڵـگه‌ڕاوه‌ته‌وه كه هاوكاری ناوه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌دا كه په‌یمانی بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی چه‌كیان مۆرنه‌كردووه قه‌ده‌غه كردبوو.
ڕه‌خنه‌گران ده‌ڵێن ئه‌وه زیان به‌و هه‌وڵانه ده‌گه‌ێـنێـت كه ئه‌یانه‌وێت وڵاتانێـك وه‌كو ئێران و كۆریای باكور كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.