پۆلیسی عێراقی ڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌وا ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێکی بۆمب چێنراو بۆته هۆی کوشتنی به لایه‌نی که‌مه‌وه 5 که‌س و برینداربوونی 44 که‌سی دیکه له نزیک مزگه‌وتێکی پیرۆزی شیعه‌کان له شاری که‌ربه‌لای پیرۆز.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه له زوویه‌کی ڕۆژی شه‌ممه و له ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وتی ئیمام عه‌باس له باشوری عێراق ڕوویدا.
کاربه‌ده‌ستانیش له پایته‌ختی عێراق ده‌ڵێن هێرشێکی به هاوه‌ن کراوه‌ته سه‌ر گه‌ڕه‌کێکی پایته‌خت که زۆرینه‌یان شیعه‌ن و له‌وێش 25 که‌س کوژراون. هه‌روه‌ها به لایه‌نی که‌مه‌وه‌ی 3 که‌سی دیکه له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێک له شاری موسڵی باکوری عێراق کوژراون.
له‌شکری ئه‌مه‌ریکی ده‌ڵێت سه‌ربازێکی ئه‌مه‌ریکی له ڕۆژی شه‌ممه‌دا له خۆرئاوای ووڵات له پارێزگای ئه‌نبار کوژراوه کاتێک له میانه‌ی شه‌ڕوپێکدادانێکدا برینداربووه.
هاوکاتیش، کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن نزیک بوونه‌ته‌وه له داڕشتنی به‌رنووسی ڕێکه‌وتنێک سه‌باره‌ت به دابه‌ش کردنی داهاتی نه‌وتی ووڵاته‌که له نێوان گروپه نه‌ژادییه جیاوازه‌کانی عێراق‌دا. له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌شدا، ده‌سته‌یه‌کی شاره‌زایانی ئه‌مه‌ریکی سه‌ر به گروپی توێژینه‌وه‌ی عێراق گوتیان ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر داهات و قازانجه‌کانی سامانی نه‌وتی ووڵاته‌که هه‌نگاوێکی سه‌ره‌کی‌یه به‌ره‌و چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و دابه‌ش بوونه سیاسی و نه‌ژادییه‌ی له عێراق‌دا سه‌ری هه‌ڵداوه.
له نیویۆرکیش، سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کۆفی ئه‌نان ده‌ڵێت ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆ له عێراق‌دا خه‌ریکه ده‌بێته ڕاستی.
سکرتێری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، ڕۆژی هه‌ینی و له میانه‌ی ڕاپۆرتێکدا که پێشکه‌شی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش کرابوو، گوتویه‌تی ناکۆکی‌یه نه‌ژادییه‌کانی عێراق بۆته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی زنجیره‌یه‌ک توندوتیژی جیاواز که کوشنکاری تۆڵه سه‌ندنه‌وه هانده‌رییان بووه.