حکومه‌تی عێراقی به هۆشدارییه‌وه پێشوازی له پێشنیاره‌کانی ده‌سته‌ی توێژینه‌وه‌ی عێراق ده‌کات که گروپێکی پارتیزانی ئه‌مه‌ریکی پێکهاتوو له کۆماری و دیموکراته‌کانه.
له به‌غدا، حکومه‌تی عێراقی ده‌ڵێت پێشنیاره‌کان بۆ دابین کردنی ئاسایش له عێراق‌دا وه‌ک ڕێبازه‌کانی خۆیان وه‌هایه. به‌ڵام ئۆفیسی سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالکی ده‌ڵێت هێشتا به‌ڕێز ئه‌لمالکی ئه‌و ڕاپۆرته ده‌خوێنێته‌وه که ڕۆژی چوارشه‌ممه له واشنتۆن بڵاوکرایه‌وه.
ڕاپۆرته‌که ده‌ڵێت ڕێبازی ئه‌مه‌ریکا له عێراق کار ناکات و بانگه‌شه‌ی وورده وورده گواستنه‌وه‌ی ڕۆڵی سه‌ربازه ئه‌مه‌ریکی‌یه‌کان له شه‌ڕکردنه‌وه بۆ ڕۆڵی ڕاوێژکردن ده‌کات. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت هێزه‌کانی ئاسایشی عێراقی که ئێستا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی ناوخۆی سه‌ر به شیعه‌کان کارده‌که‌ن، پێویسته بخرێنه ژێر ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تی به‌رگری که ئێستا له لایه‌ن سونه‌کانه‌وه کۆنترۆڵ ده‌کرێت.
پێشبینی ده‌کرێت، شیعه‌کانیش ئه‌م پێشنیاره په‌سه‌ند نه‌که‌ن.
ڕێبه‌ره سیاسی‌یه سونه‌کانیش ئه‌م ده‌سته‌یه‌ی شاره‌زایانی ئه‌مه‌ریکی تاوانبار ده‌که‌ن به‌وه‌ی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و نه‌ک عێراق ده‌که‌ن.
له لایه‌کی دیکه، له‌شکری ئه‌مه‌ریکی ڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌وا ڕۆژی چوارشه‌ممه و له میانه‌ی پێنج ڕووداوی جودا له عێراق 11 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکی کوژراون. کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن به لایه‌نی که‌مه‌وه 7 عێراقیش له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌دا کوژراون کاتێک زنجیره‌یه‌ک هێرشی ته‌قینه‌وه و پێکدادان ڕوویداوه.
ڕۆژی پێنج شه‌ممه، ڕاگه‌یاندنێکی له‌شکری ئه‌مه‌ریکی بڵاوکرایه‌وه و تیایدا ده‌ڵێت 5 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکی ڕۆژی چوارشه‌ممه کوژراون کاتێک ئۆتۆمبیله‌که‌یان که‌وتۆته به‌ر هێرشێکی ته‌قینه‌وه له شاری که‌رکوکی باکوری عێراق.
له ڕاگه‌یاندنی دووهه‌می ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌یاندا، له‌شکری ئه‌مه‌ریکی ئاماژه ده‌دات به‌وه‌ی سه‌ربازێکی دیکه‌یان کوژراوه کاتێک شه‌ڕ و پێکدادان له نێوان هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکی و یاخیبوان له رومادی ڕوویداوه. ڕاگه‌یاندنه‌که ده‌شڵێت یاخیبوان له چه‌ند بینایه‌کی ئه‌و شاره‌و ته‌قه‌یان له سه‌ربازه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانان کردووه. هه‌ر بۆیشه سه‌ربازه‌کان به تانک هێرشیان کردۆته‌وه سه‌رییان. ئه‌و بینیایانه‌ش که یاخیبوانی تیادا بووه وێران کراون و له ئاکامدا 14 یاخیبوو کوژراون.