سه‌رۆک بوش له کۆشکی سپی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانی تۆنی بلێر کۆبۆوه بۆ گفتوگۆکردن سه‌باره‌ت به عێراق.
کۆبونه‌وه‌که‌ی هه‌ردوو ڕێبه‌ر له ڕۆژێک پاش بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌که‌ی ده‌سته‌ی توێژینه‌وه‌ی عێراق هات که ده‌ڵێت ڕێبازی ئێستای ئه‌مه‌ریکا له عێراق کار ناکات.
به‌ڕێز بڵێر لایه‌نگیری سه‌رۆک بوش و شه‌ڕی عێراقی کردووه، به‌ریتانیاش هاوپه‌یمانێکی گرنگی ئه‌مه‌ریکایه له عێراقدا. به‌ڵام ڕێبه‌ری به‌ریتانی ڕۆژی چوارشه‌ممه گوتی ئه‌و کۆکه له‌گه‌ڵ بۆچوونی رۆبه‌رت گه‌یتس وه‌زیری به‌رگری داهاتووی ئه‌مه‌ریکا که ده‌ڵێت شه‌ڕه‌که نه‌براوه‌ته‌وه.
ده‌سته‌ی توێژینه‌وه‌ی عێراق ڕۆژی چوارشه‌ممه پێشنیاره‌کانی خۆی بڵاوکرده‌وه و بانگه‌شه‌ی زیادکردنی ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکای کرد که ڕاهێنان به هێزه‌کانی عێراقی ده‌که‌ن و ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا که له عێراقدا هه‌یه.
هه‌روه‌ها پێشنیاری هه‌وڵی دیپلۆماتی نوێیان له‌گه‌ڵ ئێران و سوریا و بوژانه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کانی پرۆسه‌ی ئاشتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیان کرد.
به‌ڕێز بوش‌یش گوتویه‌تی ڕاپۆرته‌که گه‌لێک پێشنیاری گرنگی تیادایه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنێکی زۆر توندی ڕه‌وشی ئێستای عێراق ده‌کات. هه‌روه‌ها گوتی به جیدییه‌وه پێداچوونه‌وه به‌و پێشنارهدا ده‌کات.