ڕاپـۆرتی گروپـی هه‌ڵـسه‌نگاندنی بارودۆخی عێراق له 160 لاپه‌ڕه پـێـكهاتووه و 79 پـێشـنیاری تێدایه.
یه‌ك له ئامۆژگاریــیه‌كان كه به ئامۆژگاری ژماره 30 ناوبراوه و له لاپه‌ڕه‌ی 65 دایه، باسی كێشـه‌ی كه‌ركوك ده‌كات و ده‌ڵێت " كه‌ركوك بارودۆخێـكی زۆر ترسـناكی هێناوه‌ته ئاراوه و ناوبژیوانی نێونه‌ته‌وه‌یی پـێویسـته تاوه‌كو توندوتیژیـیه‌كی به‌رفراوان ڕوونه‌دات. دانیشـتوانی كه‌ركوك پـێـكهاتووه له كورد، عه‌ره‌ب، توركمان، له‌وانه‌یه بیكه‌ن به به‌رمیلێـك بارود. ئه‌و ڕاپـرسـیـیه گشـتیـیه‌ی ( وه‌ك ده‌سـتوری عێراقی ئاماژه‌ی پـێده‌كات له پـێش كۆتایی سـاڵی 2007 دا ئه‌نجام بدرێت) ڕه‌وشـه‌كه ده‌ته‌قێنێته‌وه و ده‌بێت دوا بخرێت. ئه‌م كێشه‌یه ده‌بێت بخرێته خشـته‌ی كاره‌كانی گروپـی پـشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ عێراق وه‌ك به‌شـێـك له هه‌ڵمه‌ته دیبلۆماتیـیه نوێـیه‌كان."
هاوكارمان بروسـك تۆغان پـوخته‌یه‌كی ئه‌و پـێشـنیارانه‌ی ئاماده كردووه، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 8 خوله‌كه.