سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی نوری ئه‌لمالكی بانگه‌شه‌ی كۆنفرانسێكی ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتمانی ده‌كات بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كێشه سیاسی و ئاسایشی‌یه‌كانی ووڵات.
به‌ڕێز ئه‌لمالكی گوتویه‌تی حكومه‌ته‌كه‌ی شاند بۆ ووڵاتانی دراوسێ ده‌نێرێت تاوه‌كو داوای یارمه‌تیان لێ بكات بۆ سه‌قامگیركردنی ڕه‌وشی ناوچه‌كه. مالكی ئه‌م تێبینیانه‌ی ڕاگه‌یاند له ڕۆژێك پێش ئاشكراكردنی پێشنیاره چاوه‌ڕوانكراوه‌كانی كۆمیته‌ی به‌یكه‌ر سه‌باره‌ت به ستراتیژی ئه‌مه‌ریكا له عێراق.
كاربه‌ده‌ستان له عێراق ڕاده‌گه‌یه‌نن كه‌وا ڕۆژی سێشه‌ممه به لایه‌نی كه‌مه‌وه 14 كه‌س
كوژراون كاتێك هێرش كراوه‌ته سه‌ر پاسێك كه كۆمه‌ڵێك كرێكاری له باكوری به‌غدا گواستۆته‌وه. قوربانیه‌كان كارمه‌ندی "وه‌قفی شیعی" بوون كه ئاژانسێكی حكومیه و خزمه‌تی مزگه‌وت و مه‌زاره شیعی‌یه‌كانی ووڵاته‌كه ده‌كات.
هه‌روه‌ها كاربه‌ده‌ستێكی باڵای "وه‌قفی سونی" و سێ له پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كانی له شاری به‌سره‌ی باشوری ووڵات كوژران كاتێك كه‌وتنه به‌ر بۆسه‌یه‌ك كه بۆیان دانرابوو.
له لایه‌كی دیكه، پۆلیس ڕایگه‌یاند كه‌وا به لایه‌نی كه‌مه‌وه 15 كه‌س كوژراون و 25 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی سێ ئۆتۆمبیلی بۆمب چێنراو له نزیك به‌نزینخانه‌یه‌كی گه‌ڕه‌كی ئه‌لبه‌یاع له به‌غدا.
له‌شكری ئه‌مه‌ریكیش ده‌ڵێت ڕۆژی دووشه‌ممه یاخیبوان له عێراق هێرشیان كردۆته سه‌ر یه‌كه‌یه‌كی نۆبه‌داری ئه‌مه‌ریكی له به‌غدای پایته‌خت و له ئاكامدا، سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی كوژراوه و پێنج كه‌سی دیكه بریندار بوون. هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاند كه‌وا 10 گومانلێكراوی تیرۆریستیان له به‌غدا و شوێنه‌كانی دیكه‌ی عێراق ده‌ستگیركردووه.
له واشنتۆنیش، سه‌رۆك بوش له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا پێشوازی له ڕێبه‌ری ناوداری شیعه‌كانی عێراق عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لحه‌كیم كرد و پێی گوت ده‌بێت ئێران و سوریا " چالاكیه وێرانكه‌رییه‌كانیان" ڕابگرن كه بوونه‌ته هۆی لاوازكردنی حكومه‌تی عێراقی. به‌ڕێز بوش گوتی واشنتۆن به شێوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كان و ڕاده‌ی به‌ره‌وپێشچوونه‌كان له عێراق ڕازی نی‌یه.
به‌ڕێز حه‌كیم دوا به دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بوش‌دا، چاویشی به خانم كۆنده‌لیزا رایسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه‌وت و داوای لێ‌كرد كه واشنتۆن سه‌ربازه‌كانی له عێراق نه‌كشێنێته‌وه، به‌ڵام هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی له‌شكری زیاتر بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عێراقی بدات.
حه‌كیم گوتیشی له دژی هه‌ر هه‌وڵێكی هه‌رێمی و نێونه‌ته‌وه‌ییه كه سه‌باره‌ت به حكومه‌تی عێراقی ئه‌نجام ده‌درێت و عێراقیه‌كانیش به یارمه‌تی دۆسته‌كانیان، كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن.