دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه له عه‌مماندا سه‌رۆك جۆرج ده‌بلیو بو‌ش و نوری ئه‌لمالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕاگه‌یاندنـێـكیان بڵاوكرده‌وه كه تیایدا گوتیان "پابه‌ندین به به‌رده‌وامبوون له بونیادنانی هاوكارێتی نێوان هه‌ردوو وڵاته‌كه‌ماندا له كاتێـكدا به‌یه‌كه‌وه كارده‌كه‌ین بۆ پته‌وكردنی عێراقێـكی سه‌قامگیر و دیموكرات و یه‌كگرتوودا."
به‌ڕێز مالكیش له ڕێـی زمان وه‌رگێڕێـكه‌وه ڕایگه‌یاند عێراق پابه‌نده به سه‌ركه‌وتن "به‌ڕووی گشت به‌ره‌نگاریـیه‌كاندا":
له عێراق ئێمه نه‌ك ته‌نها مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تیرۆریزمدا ده‌كه‌ین به‌ڵـكو مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بونیادنانی تێـكڕای وڵاتـێـك له هه‌موو لایه‌نه‌كانی -- سـیاسی و ئابوری و ئاسایش و له‌شـكریـیه‌وه -- كه هه‌ر هه‌موویان ئاماژه‌ی گه‌شه‌كردنه كه هه‌نووكه زۆر ئاشـكرایه له عێراقدا. وه ئێمه ئومێده‌وارین له لایه‌ن كۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یی و دراوسـێـكانمانه‌وه سـتایش بكرێت و پـشـتیوانیشی لێ بكرێت كه خوازیارین یارمه‌تیده‌ر بن نه‌ك ته‌نها بۆ قازانجی عێراق به‌ڵـكو هه‌روه‌ها بۆ قازانجی ئه‌و وڵاتانه‌شـدا.
سه‌رۆك بوشـیش گوتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا" ئاماده‌یه گۆڕانكاری ئه‌نجام بدات بۆ باشـتر یارمه‌تی دانی حكومه‌ته یه‌كگرتووه‌كه‌ی عێراقدا":
" ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین سه‌ركه‌وتنی حكومه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران مالكی گرنگه بۆ سه‌ركه‌وتن له عێراقدا حكومه‌ته‌كه‌ی له ڕێـگای هه‌ڵبژاردنێـكی ئازاده‌وه له لایه‌ن خه‌ڵكی عێراقه‌وه هه‌ڵبژێراوه كه نزیكه‌ی دوانزه ملیۆن كه‌س به‌ره‌نگاری تیرۆریسـتان بوونه‌وه تا ده‌نگی خۆیان بده‌ن."
به‌ڕێـز بو‌ش ده‌ڵێت "سه‌ركه‌وتنی حكومه‌تی عێراق ده‌وه‌سـتێـته سه‌ر سه‌ركه‌وتنی هێـزه‌كانی ئاسـایشی عێراقیدا":
" ئێمه قایلین له‌سه‌ر گرنگی په‌له‌كردن له مه‌شـق پـێـكردنی هێزه‌كانی ئاسایشی عێراقیدا ئامانجه‌كه‌مان بۆ ئه‌وه‌یه دڵنیابین سه‌رۆك وه‌زیران هێزێـكی به توانا تری هه‌یه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتیدا هه‌تاوه‌كو حكومه‌ته‌كه‌ی بتوانێـت به‌ره‌نگاری تیرۆریسـتان و ده‌سـته‌كانی ئیعدام بێته‌وه و ئاسایش و سه‌قامگیری بۆ وڵاته‌كه‌ی دابین بكات."
به‌رێز بو‌ش ده‌ڵێت "سه‌ركه‌وتن له عێراقدا پـێویسـتی به عێراقێـكی یه‌كگرتوو هه‌یه كه دیموكراسی پاراستراو بێت و ڕۆڵی قانون جێـگیربێت و مافه‌كانی كه‌مایه‌تیـیه‌كان ڕێزی لێ بگیرێت":
"سه‌رۆك وه‌زیران ڕوونی كرده‌وه كه پارچه‌كردنی وڵاته‌كه‌ی هه‌روه‌ك هه‌ندێـك پـێـشـنیاریان كردبوو به گوێره‌ی خواسـتی خه‌ڵكی عێراق نیـیه وه‌هه‌رچ دابه‌شكردنێـكی عێراق ئه‌وا ته‌نها زیادبوونی توندوتیژی تیره‌یی لێده‌كه‌وێـته‌وه منیش به‌م بۆچوونه‌ی قایلم."
به‌ڕێـز بو‌ش ده‌ڵێت له مه‌ودایه‌كی درێژ خایاندا ئاسـایش له عێراقدا پـێویسـتی به "ئاشـتبوونه‌وه‌ی نێو ڕه‌گه‌ز و كۆمه‌ڵـگا ئاینیـیه جیاوازه‌كاندا هه‌یه -- شـتێـكه كه زۆربه‌ی زۆری عێراقیـیه‌كان گه‌ره‌كیانه."
ئه‌م گوتاره بیر و بۆچوونی حكومه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بوو.