میدیای ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه به ڕووداوه‌كانی ناوخۆی عێراق ده‌ده‌ن و به شه‌ڕی ناوخۆی ناوزه‌د ده‌كه‌ن. هه‌رچه‌ندێكیشه كه كاربه‌ده‌ستان له عێراق له زۆربه‌ی بۆنه‌كاندا خۆیان لاده‌ده‌ن له‌وه‌ی كه ئاماژه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆیانه به‌و كوشتاره ئاینزایی‌یانه‌ی ناو ووڵاته‌كه بده‌ن و ده‌ڵێن ئه‌م شه‌ڕانه له ئاكامی ئه‌و هه‌وڵانه‌یه كه گروپه تیرۆركارییه‌كه‌ی ئه‌لقاعیده له عێراق ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. به لای هه‌ندێكیشه‌وه، له عێراق شه‌ڕێكی ئاینزایی ڕانه‌گه‌یه‌ندراو هه‌بووه.
عه‌ره‌به سونه‌كانیش ده‌ڵێن ئه‌و شه‌ڕه‌ی له به‌غدا ڕووده‌دات، ئه‌و شه‌ڕه ئاینزاییه كه خه‌ڵكی سونه ده‌كاته ئامانج و نیشانه بۆ خۆی تاوه‌كو له به‌غدا هه‌ڵیانكێشێ. عه‌دنان ئه‌لدوله‌یمی سه‌رۆكی به‌ره‌ی ته‌وافوقی عێراقی ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌و كردانه‌ی به‌رامبه‌ر به سونه‌كان ده‌كرێن له عێراق هه‌ر له سوتاندنی مزگه‌وته‌كانه‌وه بۆ كوشتن و ڕاكێشان و به زۆر ده‌ركردن، به‌ڵام هێشتاش به پشوو درێژییه‌وه سه‌ودا له‌گه‌ڵ ته‌واوی گرفته‌كاندا ده‌كرێت. هه‌رچه‌نده ده‌شڵێت ناتوانن ئه‌م جۆره هێرشانه له به‌رامبه‌ر عه‌ره‌به سونه‌كان ڕابگرن چونكه هه‌روه‌ك ده‌ڵێت ئه‌مه شه‌ڕی ناوخۆ نه‌بێت، ئه‌ی چی شه‌ڕی ناوخۆیه؟
بۆ گوێگرتن له درێژه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی كه به‌ڵێن ساڵح ئاماده‌ی كردووه، كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.