سه‌رۆك وه‌زیری توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئۆردو‌غان له تاران له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی ئێرانی كۆبۆته‌وه بۆ وتووێـژكردن سه‌باره‌ت به گرژیـیه‌كانی ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندیـیه
بازرگانیـیهكانیان.
ئۆردو‌غان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به‌جیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و جـێـگری سه‌رۆك كۆمار په‌روێز داودی كۆبۆته‌وه.
میدیاكانی ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌ڵـێن ئۆردو‌غان له كاتی وتووێـژهكانیدا باری ئاسایشی عێراقی هێناوه‌ته پـێش. ئێران و توركیا خاوه‌نی سـنووری هاوبه‌شن له‌گه‌ڵ عێراق و له باره‌ی توندوتیژیـیه تیرهیـیهكانی ئه‌و وڵاته‌وه نیـگهرانن.
سه‌رۆك وه‌زیری توركیا هه‌روه‌ها گوتی باسی فرهتركردنی په‌یوه‌ندی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ده‌كات.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه كاربه‌ده‌سـتانی نه‌وت و گازی توركی له‌م سه‌ردانه‌دا له‌گه‌ڵ ئۆردوغاندان.
په‌یوه‌ندیـیه‌كانی نێوان ئێران و توركیا هه‌میشه ئارام و هه‌موار نه‌بووه. توركیا په‌یوه‌ندی باشی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و ئیسرائیل‌دا هه‌یه كه هه‌ردوولا له لایه‌ن حكومه‌تی ئێرانه‌وه وه‌كو دوژمن ده‌بینرێن.