ڕێبه‌رێکی باڵای شیعه‌کان که بڕیاره ڕۆژی دووشه‌ممه له واشنتۆن له‌گه‌ڵ سه‌رۆک بوش کۆببێته‌وه، پێشنیارێکی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانی ڕه‌ت کردۆته‌وه بۆ به‌ستنی کۆنفرانسێکی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر عێراق.
عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لحه‌کیم که سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی باڵای شۆڕشی ئیسلامی عێراق ده‌کات، ڕۆژی شه‌ممه گوتویه‌تی گفتوگۆکردن له‌سه‌ر مه‌سه‌له عێراقیه‌کان له کۆنفرانسێکی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌دا پێویست ناکات و دروست نی‌یه. هه‌روه‌ها گوتی ده‌بێت دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌یه‌ک بۆ کێشه‌ی ناو عێراق له ناوخۆی ووڵاته‌که خۆیه‌وه بێت.
سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هه‌فته‌ی ڕابردوو ڕایگه‌یاند که‌وا له‌وانه‌یه بانگهێشت کردنی لایه‌نه عێراقیه‌کان بۆ کۆنفرانستێکی نێونته‌وه‌یی له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات سوودی هه‌بێت.
له لایه‌کی دیکه‌ش، کۆشکی سپی ڕایگه‌یاندووه که‌وا سه‌رۆک بوش له مانگی یه‌کی داهاتوودا له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆکی عێراقی سه‌ر به سونه‌کان تارق ئه‌لهاشم‌دا کۆده‌بێته‌وه.
ڕووداوه توندوتیژییه‌کانیش له عێراق به‌رده‌وامن و له ڕۆژی شه‌ممه‌دا سێ ئۆتۆمبیلی بۆمب چێنراو یه‌ک به دوای یه‌کدا له بازاڕێکی ناوه‌ندی به‌غدا ته‌قینه‌وه و بوونه هۆی کوشتنی به لایه‌نی که‌مه‌وه 46 که‌س و برینداربوونی 86 که‌س.
هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتداران ڕایانگه‌یاند که‌وا چه‌کداران کاربه‌ده‌سێتکی وه‌زاره‌تی ناوخۆیان له ناوچه‌ی به‌غداد جدیده کوشتووه. له شارۆچکه‌ی خاڵس چه‌کداران ته‌قه‌یان به ناو پرسه‌یه‌کدا کردووه و له ئاکامدا دوو شیعه کوژراون.
له لایه‌کی دیکه، له‌شکری ئه‌مه‌ریکی ڕایگه‌یاند که‌وا هێزه‌کانی عێراقی و ئه‌مه‌ریکی له ڕۆژی شه‌ممه‌دا ده‌ستیان کردووه به ژماره‌یه‌ک هه‌ڵمه‌تی هاوبه‌ش له دژی شانه‌کانی یاخیبوان له باقوبه که 50 کم له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غداوه دووره. له میانه‌ی ڕاگه‌یاندنێکی جوداش‌دا گوتیان که‌وا سه‌ربازێکی ئه‌مه‌ریکی ڕۆژی هه‌ینی کوژراوه دوای ئه‌وه‌ی له میانه‌ی پێکدادانێکی پارێزگای ئه‌نبار به سه‌ختی بریندار بوو.