زانایان له له‌نده‌ن توێـكاری له‌سه‌ر ته‌رمی سیخوڕی پـێـشووی ڕوسی ئه‌لێـكسانده‌ر
لیتڤینینكۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، كه له هه‌فته‌ی ڕابردوودا و له ئاكامی ژه‌هراوی كردنی له له‌نده‌ن گیانی له‌ده‌ستدا.
ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌ریتانی ده‌ڵێن ئه‌وانه‌ی توێـكاریـیه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن جلوبه‌رگی خۆپاراسـتـنیان له‌به‌ر كردووه تاوه‌كوو دوچاری ئه‌و تیشكه زیان به‌خشه نه‌بن كه له جۆری پۆڵۆنیۆ‌م- 210 و له له‌شی لیتڤینینكۆ دۆزراوه‌ته‌وه. لیتڤینینكۆ هه‌فته‌ی ڕابردوو گیانی له‌ده‌ستدا دوای ئه‌وه‌ی ڕایانگه‌یاند كه ژه‌هراوی كراوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی دژایه‌تی سه‌رۆكی ڕوسی ڤلادیمیر پوتینی كردووه. كریملینیش ئه‌م تاوانه ڕه‌تده‌كاته‌وه.
هاوكاتیش ئاژانسه هه‌واڵیـیه‌كانی به‌ریتانیا ڕاده‌گه‌یه‌نن كه‌وا كه‌سێـكی دیكه به تیشكی پۆڵۆنیۆ‌م - 210 ژه‌هراوی كراوه ئه‌ویش شاره‌زایه‌كی ئه‌كادیمی ئیتاڵیـیه به ناوی ماریۆ سكارامێڵا كه له چێشتخانه‌یه‌كی له‌نده‌ندا چاوی به لیتڤینینكۆ كه‌وتووه پـێش ئه‌وه‌ی نه‌خۆش بكه‌وێت.
ڕاپۆرته هه‌واڵیـیه‌كان ده‌ڵێن ڕۆژی هه‌ینی ئه‌م كه‌سی دووهه‌مه توش بووه له نه‌خۆشخانه‌ی له‌نده‌ن توێـكاری بۆ ئه‌نجام دراوه.
هاوكاتیش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسی سێرجی لاڤرۆڤ ڕۆژی هه‌ینی به په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند كه‌وا چاوه‌ڕێی ئاكامی دوایی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه ده‌كه‌ن كه ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌ریتانی له‌سه‌ر گیان له‌ده‌ستدانه‌كه‌ی لیتڤینینكۆ ته‌واوی ده‌كه‌ن و دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش ئاماده‌ن وه‌ڵامی هه‌موو پرسیارێـك بده‌نه‌وه.
پـێشتریش هه‌ر ڕۆژی هه‌ینی هێزی ئاسمانی به‌ریتانی (British Airways) ڕایگه‌یاند كه‌وا یه‌كێـك له فڕۆكه‌كانی كه گومانی لێـكرابوو تیشكی ژه‌هراوی تیادا بێت و وه بڕیار بوو له له‌نده‌نه‌وه به‌ره‌و ڕوسیا به‌ڕێ بكه‌وێت ئێستا به‌ڕێ كه‌وتووه و پاكه و تیشكی ژه‌هراوی تیادا نییه.