وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا خانم كۆنده‌لیزا ڕایس داوای له
ئیسرائیل و فه‌له‌سـتینیـیه‌كان كرد خێرایی به هه‌وڵه‌كانی ئاشـتی بده‌ن.
خانم ڕایس دوابه‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌حمود عه‌باسی سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینی له شـاری ئه‌ریحای كه‌ناری ڕۆژئاوا ئه‌م بانگه‌شه‌یه‌ی له میانه‌ی كۆنفرانسـێـكی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شـدا ڕاگه‌یاند.
گوتیشی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هیوا ده‌خوازێت ئاگربه‌سته‌كه‌ی ئه‌م دوایـیه‌ی كه‌رتی غه‌ززه فراوانتر بكرێت و هه‌روه‌ها ڕه‌وشی مرۆیی له ناوچه فه‌له‌سـتینیـیه‌كاندا ده‌بێت چاكتر بكرێت.
هه‌ر له‌و كۆنفرانسه ڕۆژنامه‌وانیـیه‌دا مه‌حمود عه‌باس گوتی وتووێـژه‌كان له‌گه‌ڵ گروپی حه‌ماسی ده‌سه‌ڵاتدار سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی حكومه‌تێـكی یه‌كگرتوو گه‌یشـتوونه‌ته بنبه‌ست.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه فه‌له‌سـتینیـیه‌كان به‌و هیوایه بوون دامه‌زراندنی حكومه‌تێـكی یه‌كگرتوو كۆمه‌ك به‌خشـانی نێونه‌ته‌وه‌یی قایل بكات تاوه‌كو ده‌ست به كۆمه‌كـكردنه‌وه‌ی فه‌له‌سـتیـنیـیه‌كان بكه‌نه‌وه.
پاشـان خانم ڕایس سه‌ردانی ئیسرائیلی كرد و له‌وێ له ئۆرشه‌لیم له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیلی ئێهود ئۆڵمه‌رت و وه‌زیری ده‌ره‌وه تزیپـی لیڤینی كۆبۆوه.