وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دوایـین لیستی ناوی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه به تایبه‌ت نیگه‌رانی پـێشـێـلـكاری به‌هێزی ئازادی ئاینی لێده‌كرێن ڕاگه‌یاندووه. وڵاتی چین و بۆرما و كۆریای باكور و ئه‌ریتیریا و ئێران و شـانشینی عه‌ره‌بسـتانی سـهعودی و هه‌روه‌ها سـودان دووباره ناویان له نێو ئه‌و لیسـتهدا دهسـتنیشـانـكردۆتهوه.
جۆن هانفۆرد باڵیۆز بۆ ئازادی ئاینی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌ڵێت وڵاتی چین به به‌راورد له‌گه‌ڵ بیست سـاڵ لهمهوبهریدا هه‌ندێـك پـێشـكه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه، ده‌شـڵێت به‌ڵام هێشـتا هه‌ر كه‌مه:
" ئێمه هێشـتا ده‌سـتگیركردن به‌دی ده‌كه‌ین له‌م دوایـیه‌دا له‌وه ده‌چێت چین ئه‌و پارێزه‌رانه بكاته ئامانج ئه‌وانه‌ی داكۆكیـیان له كه‌سـانی خاوه‌ن بیروباوه‌ڕی ئاینی كردووه وه‌ك پـێشـێـلكاریـیهك ته‌نانه‌ت له دژی قانونی چین ئه‌و كه‌سـانه‌یان ده‌سـتگیركردووه. چین له هه‌ندێ بواردا به‌ره‌وپـێشـچوونی به‌خۆوه بیـنیـوه و هاوكات له هه‌ندێ بواری دیكه‌دا ئه‌و به‌ره‌و پـێشـچوونه نیـیه به‌ڵام به دڵـنیایـیهوه چین ئه‌و جۆره پـێشـكهوتنهی كه ئێمه ده‌مانه‌وێت به شـێوه‌یه‌كی ڕێـكوپـێـك له پـێناو ئه‌وه‌ی ناوی چین له نێو لیستی وڵاتانی پـێشـێلكهری مافه‌كانی ئایندا ههڵـبگیرێت ئه‌نجامی نه‌داوه."
نوێترین ڕاپـۆرتی ئازادی ئاینی ده‌ڵێت له‌و ده‌مه‌ی بارودۆخی ئازادی ئاینی له ناوچه‌یه‌كه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه له‌سه‌رانسه‌ری چیندا ده‌گۆڕێت هاوكات كاربه‌ده‌سـتانی چینی له هه‌ندێ ناوچه‌دا به‌رده‌وامن له‌سه‌ر په‌نابردن بۆ گرتنه به‌ری ڕێ‌وشـوێنی توند له دژی ئه‌و گروپه ئاینیـیانهی ناونووس نه‌كراون. هێزه‌كانی پـۆلیس له چین و له هه‌ندێ ناوچه‌دا ئه‌و مزگه‌وت و په‌رسـتگا و هه‌روه‌ها كڵـێسـای ڕۆمان كاثۆلیك و پـرۆتسـتانانهی ناونووس نه‌كراون دایخسـتوون.
هاوكات حكومه‌تی چین ئه‌وپه‌ڕی مامه‌ڵه‌ی سه‌خت و توند ده‌رحه‌ق ئه‌وگروپه ئاینیـیه ناونووس نه‌كراوانه‌ی به نه‌ریتی ئاینی ناویان ده‌بات پـیاده ده‌كات، وه‌ك له دژی بزوتنه‌وه‌ی ڕوحی ناسراو به فالون گۆنگ. له مانگی دوانزه‌ی سـاڵی 2005 دا پارێزه‌رێـك له په‌كین نامه‌یه‌كی كراوه‌ی ئاڕاسـته‌ی هوو جینتاوی سه‌رۆكی چین كرد و تیایدا ئه‌و بهدڕهفتاریـیانهی خسـته ڕوو كه له دژی گروپی فالون گۆنگ ده‌كرێن. له نێو بهدڕهفتاریـیهكان كه به تایبه‌ت ئاماژه‌ی پـێدابوون له كاره‌بادان و ئه‌شـكه‌نجه‌دان و هه‌روه‌ها لێدان تا گیان له ده‌ستدانی یه‌كێـك له موریدانی بزوتنه‌وه‌ی ڕوحی فالون گۆنگ بوو. له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی حكومه‌تی چین له‌مه‌ڕ نامه‌ی پارێـزهرهكه، كاربه‌ده‌سـتانی چینی مۆڵه‌تی كاركردنیان پـوچه‌ڵ كرده‌وه. پارێزه‌ره‌كه به‌بێ تومه‌ت له مانگی هه‌شـتدا ده‌سـتگیركرا و پاش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك و به شـێوه‌یه‌كی فه‌رمی به تۆمه‌تی نادیار به هاندانی خه‌ڵـكان بۆ دژایه‌تیـكردنی حكومه‌تی چین حوكم درا.
ئازادی ئاینی مافێـكی جیهانیـیه و له نێو یاسـای نێونهتهوهیـیـدا پارێـزراوه. وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا درێژه به پـشـتگیری ئازادی په‌رستن له په‌یوه‌ندیـیه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌دا ده‌دات. سه‌رۆك بوش ده‌ڵـێت ئازادی ئاینی یه‌كه‌مین ئازادی ڕوحی مرۆڤه. ده‌شـڵێت ده‌بێت ئێمه داكۆكی له‌و ئازادیـیه له نێو وڵاته‌كه‌ماندا بكه‌ین. هه‌روه‌ها ده‌بێت ئێمه له پـێـناو ئه‌و ئازادیـیهدا له جیهاندا دهنـگمان هه‌ڵبڕین.
ئه‌م گوتاره بیر و بۆچوونی حكومه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بوو.
چین به وڵاتێـكی جێـگای نیگه‌رانی ده‌مێنێـته‌وه
