سه‌رۆكی دادوه‌رانی دادگایی كردنی ڕێبه‌ری پێشووی عێراقی سه‌دام حوسه‌ین له‌سه‌ر تاوانه‌كانی جینۆساید، پارێزه‌رێكی سه‌دامی كرده ده‌ره‌وه‌ی دادگا و فه‌رمانی دا به ده‌ستگیركردنی بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر.
دادوه‌ر موحه‌ممه‌د عوره‌یبی ئه‌لخه‌لیفه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه له دژی به‌دیع عه‌ریف وه‌رگرت به‌هۆی ئه‌وه‌ی گوایا " سووكایه‌تی به دادگا كردووه" دوای ئه‌وه‌ی هۆشدارییه‌كانی دادگای فه‌رامۆش كرد بۆ وه‌ستان له به‌كارهێنانی ووشه‌ی " برا" بۆ ناوهێنانی لێكۆڵه‌ره‌وانی دادپرس.
دادوه‌ر ڕێگه‌ی به پارێزه‌ره‌كه داوه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ژووری دادگا. به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌كی كورت له گه‌ڕانه‌وه‌ی بێ ئه‌وه‌ی هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بدات، ژووری دادگای جێهێشت.
جێی باسه، سه‌دام و شه‌ش له ده‌ستوپێوه‌نده‌كه‌ی تاوانباركراون به‌وه‌ی له ساڵانی 1980 كاندا هه‌ڵمه‌تی له‌شكرییان له دژی كورده‌كان ئه‌نجامداوه كه به پێی لێكۆڵه‌ره‌وانی دادپرس 180 هه‌زار كه‌س كوژراون.
دادگاش له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا بۆ جاری دووهه‌م گوێی له شایه‌تحاڵی شاره‌زایانی بیانی و پزیشكی گرت.
یه‌كێك له شاره‌زایانی بیانی به ناوی دۆگلاس سكۆت گوتویه‌تی جێگه گولله‌ی ناو له‌شی قوربانیه‌كانی ناو گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان ده‌ریده‌خات كه به گولله تیمی ئیعدامكردن كوژراون. پزیشكێكیش به ناوی ئه‌سفه‌ندیار شوكری به دادگای گوتووه كه‌وا تاقیكردنه‌وه‌كان نیشانی ده‌ده‌ن كه‌وا ئه‌و كوردانه‌ی له ساڵی 1991 دا ئاواره بوون نیشانه‌ی هێرشی گازی مه‌سته‌ردییان پێوه بووه.