سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت ئه‌و شه‌ڕانه‌ی عێراق به‌شێكه له پیلانێكی ئه‌لقاعیده به مه‌به‌ستی ئاگرخۆشكردنی توندوتیژی ئاینزایی له ووڵاته‌كه‌دا.
سه‌رۆك بوش له ئه‌ستۆنیا ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌یدا به‌ر له سه‌ردانه‌كه‌ی سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ی بۆ شانشینی ئوردون به مه‌به‌ستی ووتوێژكردن له‌گه‌ڵ نوری ئه‌لمالكی سه‌ره‌ك وه‌زیری عێراقی.
له وه‌ڵامی پرسیارێكیشدا له‌سه‌ڕ به‌شداری پێكردنی سوریا و ئێران بۆ سه‌قامگیری له عێراق، سه‌رۆك بوش گوتویه‌تی عێراق بۆ خۆی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی خۆی دیار ده‌كات و هه‌روه‌هاش ووتوێژكردن له‌گه‌ڵ دراوسێكانیدا.
هه‌ر له ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا، سه‌رۆك بوش سه‌ردانی پایته‌ختی لاتیڤیای كرد به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆبونه‌وه لوتكه‌ییه‌كه‌ی ناتۆدا كه‌وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له كوبونهوهكاندا سه‌نگی بخرێته سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هاوپه‌یمانێتی ناتۆ له ئه‌فغانستان.
سهرها سه‌رۆك بوش له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی لاتیڤیا كۆبۆوه و له میانه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌شدا سوپاسی لاتیڤیای كرد بۆ ئه‌و پشتیوانیه‌ی له هێنانه كایه‌ی دیموكراسیدا ده‌یكات هه‌م له ئه‌فغانستان و هه‌م له عێراق.