Accessibility links

میدیاكانی ئه‌مریكا ده‌سـتیان كردووه‌ به‌وه‌ی ڕووداوه‌كانی ناو عێراق به‌ شه‌ڕی ناوخۆ وه‌سف ده‌كه‌ن


كه‌ناڵـێـكی سه‌ره‌كی ته‌له‌فیزیۆن بۆ هه‌واڵ له‌ ئه‌مریكا چووه‌ پاڵ ئه‌و ئاژانسـه‌ هه‌واڵیـیانه‌ی تری ئه‌مریكا كه‌ ڕووداوه‌كانی ناو عێراق به‌ شه‌ڕی ناوخۆ وه‌سـف ده‌كه‌ن.

كه‌ناڵی NBC ی ئه‌مریكی بۆ هه‌واڵ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ پاش وتووێـژكردن له‌گه‌ڵ چه‌ند شیكه‌ره‌وه‌یه‌كی له‌شـكری و سـیاسی ڕایگه‌یاند كه‌ كه‌ناڵه‌كه‌یان سـیاسه‌تی خۆی گۆڕی، وه‌ له‌مه‌ودوا به‌ شه‌ڕی ناوخۆ ئاماژه‌ بۆ ڕووداوه‌كانی ناو عێراق ده‌كات.

كۆشـكی سـپـی له‌ دژی به‌كارهێنانی ئه‌و زاراوه‌یه‌یه‌، وه‌ ده‌ڵێت ڕه‌وشه‌كه‌ له‌ عێراق به‌و شـێوه‌یه‌ نیـیه‌ كه‌ به‌ شه‌ڕی ناوخۆ وه‌سف بكرێت. چه‌ندین میدیای تری ئه‌مریكا هێشـتا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیـن ئه‌و زاراوه‌یه‌ به‌كاربێت، له‌وانه‌ ده‌نگی ئه‌مریكا كه‌ ڕووداوه‌كان به‌ " توندوتیژی" وه‌سف ده‌كات.

میدیای تری ئه‌مریكی وه‌ك ڕۆژنامه‌كانی لۆس ئه‌نجلس تایمز و كرسـتیان ساینس مۆنیته‌ر ئه‌و شه‌ڕ و پـێـكدادانانه‌ی عێراق به‌ شه‌ڕێـكی ناوخۆی داده‌نێن.

XS
SM
MD
LG