سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل ده‌ڵێت ئه‌و ئاماده‌یه بۆ وتووێـژی ئاشـتی ئه‌گه‌ر بێـتوو
حكومه‌تێـكی فه‌له‌سـتینی نوێ بێته‌كایه‌وه و دان به ئیسرائیل‌دا بنێت و چه‌كداره فه‌له‌سـتینیـیه‌كانیش سه‌ربازه ئیسرائیلیـیه به‌دیل گیراوه‌كه ئازاد بكه‌ن.
ڕۆژی دووشه‌ممه له گوتارێـكدا له سـاڵیادی دامه‌زرێنه‌ری ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان داڤید بێن غوریۆن، به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت گوتی ئیسرائیل ئاماده‌یه هه‌ندێـك له‌و شوێنی نیشـته‌جێـیانه‌ی جوله‌كه‌كانی كه له ناوچه داگیركراوه‌كاندایه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه وه‌ك به‌شـێـك له ڕێـكـكه‌وتنامه‌یه‌كی ئاشتی، وه ده‌كرێت ده‌وڵه‌تێـكی فه‌له‌سـتینی له كه‌ناری ڕۆژئاوا و كه‌رتی غه‌ززه دابمه‌زرێت.
ئۆڵمه‌رت گوتیشی ئیسرائیل ئاماده‌یه له ماوه‌یه‌كی كورتدا خاڵه‌كانی پـشـكنین كه‌م بكاته‌وه و پاره بلۆكراوه‌كانی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان ئازاد بكات و ژماره‌یه‌كی زۆری فه‌له‌سـتینی زیندانیكراو ئازاد بكات.
له لایه‌كی دیكه‌وه دانوسـتانده‌ری فه‌له‌سـتینی صائیب عرێقات ڕۆژی دووشه‌ممه گوتی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان ئاماده‌ن بۆ وتووێـژكردن له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا.
له واشـنتۆنیش كاربه‌ده‌سـتێـكی گه‌وره‌ی ئه‌مریكی (گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا شـان مه‌كـكۆرمه‌ك) گوتی ئاگربه‌ستی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌سـتینیـیه‌كان و ئه‌و گوتاره‌ی به‌ڕێز ئۆڵمه‌رت هه‌نگاوی ئومێد به‌خشن.