سه‌رۆك بوش و خانم كۆنده‌لیزا رایسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستیان به سه‌ردان بۆ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات كردووه تاوه‌كو ووت‌وێژی دیپلوماتی سه‌باره‌ت به داهاتووی عێراق و ئه‌فغانستان به‌ڕێوه‌به‌رێت.
به‌ڕێز بوش و خانم رایس سه‌ردانێكی كورتی ئه‌ستۆنیا ده‌كه‌ن بۆ به‌شداریكردن له لوتكه‌ی ناتۆدا. ئه‌م كۆبونه‌وه لوتكه‌ییه له ڕوژی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه‌دا له لاتیڤیا به‌ڕێوه ده‌چێت كه له‌وێ ڕێبه‌رانی هاوبه‌ندی ناتۆ باس له مه‌سه‌له‌ی ئه فغانستان ده‌كه‌ن. دوا به دوای لاتیڤیاش، سه‌ردانی عه‌مانی پایته‌ختی ئوردون ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالكی ووتوویژ بكه‌ن.
شاعه‌بدوڵای ئوردون كه میوانداری كۆبونه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ده‌كات، له‌سه‌ر ته‌له‌ڤزیۆنی ئه‌مه‌ریكا هۆشداریدا كه هه‌نگاوی به‌هێز پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی پێش خراپتر بوونی باری ئه‌و ناوچانانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گرفتیان تیادایه .
شا عه‌بدوڵا گوتیشی له ناوچه‌كه‌دا سێ شه‌ڕی ناوخۆیی هه‌یه وه‌ك ئه‌وه‌ی له فه‌له ستین و لوبنان و عێراق به‌دی ده‌كرێت. هه‌روه‌ها گوتی مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستینی‌یه‌كان له ناوه‌ندی هه‌موو كێشه‌كاندایه .