سه‌رۆكی عێراقی جه‌لال تاڵه‌بانی داوای له ئێران كردووه كه یارمه‌تی به‌ره‌وپێشبردنی ڕه‌وشی ئاسایشی عێراق بده‌ن.
به‌ڕێز تاڵه‌بانی ڕۆژی دووشه‌ممه و له میانه‌ی ووتوێژه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئێرانی مه‌حمودی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له تاران، ئه‌م داوایه‌ی پێشكه‌ش كرد. ڕێبه‌ری ئێرانیش به‌ڵێنی‌داوه به هاوكاریكردن و گوتویه‌تی ووڵاته‌که‌ی چی له توانایدا بێت بۆ یارمه‌تیدان له سه‌قامگیركردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی عێراقی دراوسێیدا ده‌یكات.
له نیویۆرك، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كۆفی ئه‌نان ده‌ڵێت عێراق له شه‌ڕی ناوخۆ نزیك بۆته‌وه و له‌وانه‌یه دووچاری ببێت ئه‌گه‌ر هاتوو كارێكی هه‌نوكه‌یی بۆ ڕوونه‌دانی نه‌كرێت.
ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزیش ده‌ڵێت ئه‌و گروپه پارتیزانه ئه‌مه‌ریكی‌یه‌ی كه ئه‌ندامانی هه‌ردوو پارتی كۆماری و دیموكرات تیادایه، توێژینه‌وه له‌سه‌ر ستراتیژی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌كه‌ن و پێشبینی ده‌كرێت داوا له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بوش بكه‌ن كه ڕێگه‌ی دیپلۆماسیانه‌ی جدی بگرێته به‌ر، ئه‌ویش به ووت‌وێژی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئێران و سوریادا. ڕۆژنامه‌كه گوتویشی هه‌ندێ له كاربه‌ده‌ستان كه ئه‌ندامانی ئه‌و گروپه ده‌ناسن ده‌ڵێن گروپه‌كه پێشنیازی خشته‌یه‌كی كاتی بۆ كشانه‌وه‌ی له‌شكری له عێراق‌دا ناكه‌ن.
هاوكاتیش، ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆیان له‌سه‌ر به‌غدای پایته‌خت لابرد پاش ئه‌وه‌ی بۆمبارانكردنه‌كه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو له به‌غدا بووه هۆی كوشتنی 200 كه‌س. كاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن له میانه‌ی ڕووداوه توندوتیژییه‌كانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌شدا، شه‌ش كه‌س له به‌غدا كوژراون.
له باكوری پایته‌ختیش، له‌شكری ئه‌مه‌ریكی ده‌ڵێت فڕۆكه‌یه‌كی ئاسمانی كه‌وتۆته خواره‌وه. تاوه‌كو ئێستاش ڕه‌وشی فڕۆكه‌وانه‌که و چۆنێتی ڕوودانی كه‌وتنه خواره‌وه‌كه نه‌زانراوه.
له لایه‌كی دیكه‌ش، وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانی دێس براون ده‌ڵێت پێشبینی ده‌كات ووڵاته‌که‌ی له ماوه‌ی ساڵی داهاتوودا به هه‌زاره‌ها سه‌رباز له عێراق بكشێنێته‌وه. به‌ریتانیا نزیكه‌ی 7200 سه‌ربازی له باشوری عێراق‌دا هه‌یه.
هه‌روه‌ها پۆڵۆنیا ڕایگه‌یاندووه كه‌وا ئه‌و 900 سه‌ربازه‌ی ووڵاته‌كه‌ی ده‌كشێنێته‌وه كه تاوه‌كو ئێستا له عێراق‌دا ماون.
له لایه‌كی دیكه‌ش، وه‌زیری به‌رگری فه‌ره‌نسی ڕایگه‌یاندووه كه‌وا ئه‌ندامی گروپێكی چه‌كداری له باشوری عێراق كارمه‌ندێكی ده‌زگای زانیاری فه‌ره‌نسی له هه‌فته‌ی ڕابردوودا كوشتووه كاتێك كه به خاڵێكی پشكنینی به‌سره‌دا تێپه‌ڕیوه.