كوڕه لاوێكی كورد له دادگایی كردنه‌كه‌ی سه‌دام‌دا باسی له چۆنێتی ڕزگاربوونی خۆی كردووه له ژێر ده‌ستی هه‌ڵمه‌ته له‌شكرییه‌كانی هێزه‌كانی عێراقی ساڵی 1988 كه له دژی كورده‌كان ئه‌نجامدرا.
ته‌یمور عه‌بدوڵا گوتویه‌تی كاتێك كه ته‌مه‌نی 12 ساڵان بووه، هێزه‌كانی عێراقی له لای چاڵێكه‌وه ده‌یان كوردی‌یان به ڕێز ڕاوه‌ستاندووه و پێكه‌وه گولله بارانیان كردوون. هه‌روه‌ها گوتی به چاوی خۆی بینیویه‌تی كه‌وا چۆن دایكی و خوشكه‌كانی كوژراون، به‌ڵام ئه‌م توانیویه‌تی خۆی ده‌رباز بكات.
دادگایی كردنی سه‌دام حوسه‌ین پاش پشوویه‌كی دوو هه‌فته‌یه‌كی له ڕۆژی دووشه‌ممه له به‌غدا ده‌ستی پێكرده‌وه.
ڕێبه‌ری پێشووی عێراقی دووچاری سزای مردن ده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو به به‌پرسیاری تاوانه‌كانی جینۆساید دابنرێت كه له لایه‌ن له‌شكری عێراقیه‌وه له دژی كورده‌كانی عێراق ئه‌نجامدران و ئه‌و هه‌ڵمه‌ته له‌شكرییه‌ش به " شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال " ناسراوه. لێكۆڵه‌ره‌وانی دادپرس ده‌ڵێن له میانه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا نزیكه‌ی زیاتر له 180 هه‌زار كه‌س كوژران كه زۆربه‌یان خه‌ڵكانی سیڤیڵ بوون.
هێشتاش زۆربه‌ی پارێزه‌ره‌كانی به‌رگری به‌شداری دانیشتنه‌كانی دادگایی كردنه‌كه‌یان نه‌كردووه و ته‌نها دوانیان ئاماده‌ی دانیشتنی ئه‌مجاره‌ی دادگایی كردنه‌كه‌ی سه‌دام بوون. تیمی پارێزه‌رانی به‌رگری قه‌ده‌غه‌ی به‌شداری كردنی دادگایی كردنه‌كه‌یان كرد وه‌ك ناڕه‌زایی ده‌ربڕینێك له دژی بڕیاره‌كانی دادگا و ئه‌و كاته‌ی ته‌رخانیان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بۆ دانیشتنه‌كان ئاماده بكه‌ن.
سه‌دام له مانگی ڕابردوودا سزای مردنی به‌سه‌ردا چه‌سپێندرا دوای ئه‌وه‌ی له گه‌ڕی یه‌كه‌می دادگایی كردنیدا له‌سه‌ر كاری كوشتنكارییه به كۆمه‌ڵه‌كانی 148 كه‌سی شیعه ئاینزای گوندی دوجێل له ساڵی 1982 دا تاوانبار كرا.