ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی ڕاپـۆرتێـكی نهێنی حكومه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای كردۆته سه‌رچاوه بۆ ڕاپـۆرته هه‌واڵـێكی كه تیایدا هاتووه یاخیبووان له عێراق سـاڵانه 70 بۆ 200 ملیۆن دۆلار كۆده‌كه‌نه‌وه له ڕێی به قاچاغبردنی نه‌وت و كرده‌وه‌كانی ڕفاندن و سـاخته‌كاری و تاوانه‌كانی تریشه‌وه.
نیویۆرك تایمز له ژماره‌ی ڕۆژی یه‌كشـه‌ممه‌یدا نووسـیوێـتی 25 بۆ 100 ملیۆن دۆلاری ئه‌و بڕه پاره‌یه له‌و تاوانانه‌دایه كه پـیشـه‌سـازی نه‌وتی عێراقیشی تێوه‌گلاوه و كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی كۆمه‌كیان كردووه. بڕێـكی زۆری ئه‌و پاره‌یه‌ش له‌و پارانه‌وه‌یه كه حكومه‌ته‌كانی وڵاتان ده‌یده‌ن بۆ ڕزگاركردنی كه‌سـێـكی ڕفێندراویان.
هه‌ندێ شـاره‌زا و پـسپۆری تیرۆریزم له ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی ئه‌مریكا ڕه‌خنه‌یان له ڕاپـۆرته‌كه گرتووه و ده‌ڵـێن زۆری پـێوه ناوه. ئاماده‌كارانی ڕاپـۆرته‌كه دان به‌وه‌دا ده‌نێن بنه‌بڕكردنی دارایی یاخیبووان زۆر سه‌خته به‌هۆی نه‌بوونی په‌یوه‌ندی له نێوان ده‌زگاكانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ هاوشـانه عێراقیـیه‌كاندا.
هه‌ر له ڕاپـۆرته‌كه‌شـدا هاتووه یاخیبووان به شـێوه‌یه‌كی گشـتی پاره‌ی كاش به‌كارده‌هێنن و ئه‌م ده‌ست و ئه‌و ده‌ستی پـێـده‌كرێت و ئه‌مه‌ش كارێـكی قورسه بۆ چاودێریـكردن.
به‌ڵام ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشـتیمانی عێراق موه‌فه‌ق ئه‌لڕوبـێـعی له چاوپـێـكه‌وتنێـكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی CNN ی ئه‌مریكی گوتی پاره و پـول به‌ده‌ستی یاخیبووان له عێراق ده‌گات له ڕێـگه‌ی ئه‌و بزوتنه‌وه و كه‌سـایه‌تیـیه ئیسلامیـیانه‌ی كه له وڵاتانی عه‌ره‌بی دراوسـێدا هه‌ن.