سه‌رۆك بوش ڕۆژی دووشه‌ممه واشـنتۆن بهجێدههـێـڵێت و به سه‌ردانێـك ده‌چێته ئه‌وروپا بۆ به‌شـداریكردن له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی لوتكهیـیدا له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی هاوپه‌یمانێـتی ناتۆ و
هه‌روه‌ها بۆ وتووێـژكردن له‌گه‌ڵ نوری ئه‌لمالیكی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق له شـانشینی ئوردن.
له لاتڤیا، وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كاربه‌ده‌سـتانی ناتۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر كێشه‌ی ئه‌فغانسـتان بكه‌ن، كه له‌وێ هێزه سه‌ربازیـیه‌كانی ناتۆ شه‌ڕی میلیشـیا ئیسلامیـیه‌كان ده‌كه‌ن له پاش چوار سـاڵ له كه‌وتنی حكومه‌تی تاڵیبانه‌كان.
دوای ئه‌م كۆبوونه‌وه لوتكه‌یه‌ی ناتۆوه وا بڕیاره سه‌رۆك بوش سه‌ردانی شـانشینی ئوردن بكات به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیری عێراق سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامی توندوتیژیـیه‌كان له‌و وڵاته‌دا.
كاربه‌ده‌سـتانی كۆشـكی سـپی ده‌ڵـێن هه‌ردوو ڕێبه‌ر تاوتوێ به دهسـتهوهدانی به‌رپـرسـێتی زیاتری ئاسایشی ده‌كه‌ن بۆ حكومه‌تی عێراق و هه‌روه‌هاش چـۆنێـتی بهشـداریـپـێـكردنی وڵاتانی دراوسـێی عێراق له ئارامی و سـه‌قامگیری وڵاته‌كه‌دا.