ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ده‌یان هه‌زار كه‌س له گه‌وره‌ترین شـاری توركیا (ئه‌سته‌نبوڵ) خۆپـیشـاندانی ناڕهزایـییان ئه‌نجامدا له دژی سه‌ردانه چاوهڕوانـكراوهكهی هه‌فته‌ی
داهاتووی پاپا بێنێدیكت بۆ وڵاته‌كه‌یان.
خۆپـیشـانده‌ران دروشمی ئیسلامیـیان ده‌گوت و به‌یداخیان به‌رزكردبۆوه و له سه‌ریان نووسیبوو " پاپا به‌خێرنه‌یه‌یت". كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن خۆپـیشـانده‌ره‌كان كه به شـێوه‌یه‌كی ئاشـتیـیانه كۆبووبوونه‌وه، له لایه‌ن 4 هه‌زار پـۆلیسی توركی به پاڵـپـشـتی ههلیـكۆپـتهر و زریـپـۆشی پـۆلیسه‌وه چاودێری كران.
ناڕه‌زایی و توڕه‌بوون به‌رامبه‌ر پاپا بێنێدیكت له زۆربه‌ی وڵاتانی ئیسـلامی به‌رپابوو دوای ئه‌وه‌ی له مانگی نۆدا تێبینییه‌كی نه‌رێنی له‌سه‌ر ئیسلام گێڕایه‌وه كه له سه‌ده‌ی چوارده‌دا ئیمبراتۆرێـكی بیزه‌نتینی گوتبووی. پاپا ده‌ڵێت ئه‌و هاوبیر نیـیه له‌گه‌ڵ ئه‌و تێبینییانه‌دا.
هه‌ر یه‌كشه‌ممه پاپا له ڤاتیكان گوتی ئه‌و هیواداره ئه‌م سه‌ردانه‌ی ههلـێـك بێت بۆ گه‌یاندنی ڕێز و دڵسـۆزی دۆسـتانه‌ی خۆی بۆ توركیا و گه‌لی تورك بێت.
ڤاتیكانیش ئه‌و هه‌واڵه‌ی پـشـتڕاسـتـكردهوه كه پاپا سه‌ردانی مزگه‌وتی شین له ئه‌سـته‌نبوڵ ده‌كات له میانه‌ی ئه‌و سه‌ردانه چوار ڕۆژیـیهیدا كه سـێشه‌ممه ده‌ستپـێده‌كات.
هه‌روه‌ها پاپا به‌نیازه سه‌ردانی ئایا سۆفیا بكات كه له سه‌ده‌ی شه‌شدا كڵـێسـایهكی بیزه‌نتینی بوو و له سه‌ده‌ی پانزه‌دا له‌لایه‌ن عوسمانیـیهكانهوه كرا به مزگه‌وت، وه له سـاڵی 1935 وه كراوه به مۆزه‌خانه.