سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی نوری ئه‌لمالیـكی هانی لایه‌نه ڕكابه‌ره‌كانی ناو حكومه‌ته‌كه‌ی كرد یه‌كبگرن و ڕێـگه له زیادبوونی توندوتیژی تایفی بگرن.
به‌ڕێز مالیكی ده‌ڵێت ئه‌و كێشه‌یه‌ی له وڵاته‌كه‌یدا هه‌یه سـیاسـیـیه و بۆیه سـیاسـیـیه‌كان ده‌توانن یارمه‌تی بده‌ن له كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی و ڕشـتنی خوێنی زیاتر. به‌ڕێز مالیكی ئه‌م لـێدوانه‌ی له ڕێـگای ته‌له‌فیزیۆنی عێراقیـیه‌وه دا و ڕێبه‌رانی عه‌ره‌بی سـوونه و شیعه و هه‌روه‌ها كورد له ده‌وری كۆبووبوونه‌وه.
بڕیاره به‌ڕێز مالیكی له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بوش له عه‌مانی پایته‌ختی ئوردن كۆبـبـێـته‌وه.
هاوكات یاخیبووان هێرشی زیاتریان له سه‌رانسه‌ری عێراق ئه‌نجامداوه، له‌وانه ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـك له گوندی حه‌صوه كه دانیشـتوانه‌كه‌ی سوونه و شیعه‌ن، وه له ئاكامدا پـێنج كه‌س كوژران. له لایه‌كی دیكه له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له میانه‌ی هێرشـێـكدا له باقوبه 4 یاخیبوویان كوشـتووه.
له به‌غداش كاربه‌ده‌سـتان گوتیان ڕۆژی دووشه‌ممه كۆتایی به‌و قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆیه ده‌هێنرێت كه له دوای زنجیره ته‌قینه‌وه‌كانی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی گه‌ڕه‌كی سه‌دری شـاری به‌غدا بڕیار درابوو. ئه‌و ته‌قینه‌وانه زیاتر له 200 كه‌سی له‌و گه‌ڕه‌كه كوشت. چه‌كداره شـیعه گومانلێـكراوه‌كانیش له تۆڵه‌ی ئه‌وه نزیكه‌ی 30 كه‌سـیان له سـوونه‌كان كوشت.