کاربه‌ده‌ستانی کۆریای باشور هه‌واڵی بڵاوبونه‌وه‌ی جۆری کوشنده‌ی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له به‌شی باشوری خۆرئاوای ووڵاته‌که‌یاندا پشت ڕاست ده‌که‌نه‌وه.
کاربه‌ده‌ستانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و کشتوکاڵ گوتویانه له ئه‌نجامه‌کانی ئه‌و تاقیکردنه‌وانه‌ی ڕۆژی شه‌ممه ئه‌نجامدراون ده‌رکه‌وتووه که‌وا ڤایرۆسی جۆری H5N1 له ناو کێڵگه‌ی ئیکسان دۆزراوه‌ته‌وه که تیادا نزیکه‌ی 6000 مریشک له‌م هه‌فته‌یه‌دا مردار بوونه‌ته‌وه.
جۆری H5N1 تاوه‌کو ئێستا زیاتر له 150 که‌سی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا کوشتووه، به‌ڵام تاوه‌کو ئێستا له کۆریای باشور هیچ مرۆڤێکی نه‌کوشتووه.
له ڕۆژی هه‌ینیدا، ژاپۆن ڕێگه‌ی له کڕین و هاتنه ناوه‌وه‌ی مریشک و په‌له‌وه‌ڕی کۆریای باشور بۆ ناو ووڵاته‌که‌ی گرت و هه‌رچ که‌سێکیش له کۆریای باشوره‌وه بێته ناو ووڵاته‌که‌یانه‌وه، ده‌بێت به ده‌رمانی پاکژ کردنه‌وه خۆی خاوێن بکاته‌وه و به تایبه‌تی پێڵاوه‌کانیان.