به‌شـداریـكردنی ئێران و سـوریا له باشـكردنی ڕه‌وشی عێراقدا، پـێشـنیازێـكه وه‌ك ده‌ڵـێن له ڕاپـۆرتی ده‌سته‌ی هه‌ڵـسه‌نگاندنی بارودۆخی عێراقدا هاتووه.
ئه‌و ده‌سـته‌یه كه ئه‌مریـكیـیه و به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پـێشـووتری ئه‌مریكا جێمس بـێـكه‌ر و ئه‌ندامی پـێشـووی كۆنگرس لی هامڵتن پـێـكهاتووه.
باشه تێڕوانینی شـاره‌زایانی باری سـیاسی عێراق و ناوچه‌كه له‌سه‌ر ئه‌م پـێشـنیازه چـیـیه؟ ئایا تاران و دیمه‌شق ده‌توانن كێشـه‌كانی عێراق چاره‌سه‌ر بكه‌ن؟
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م دوو پـرسـیاره و چه‌ندین پـرسـیاری دیكه‌ی گوێـگران هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ له به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری دكتۆر فه‌رهاد ئیبراهیم شـاره‌زای سـیاسی و مامۆسـتای زانكۆی ئوردن كردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 45 خوله‌كه.