كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن ژماره‌ی كوژراوه‌كان له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كانی گه‌ڕه‌كی شـاری سه‌در له به‌غدا گه‌یشـتۆته زیاتر له 200 كه‌س.
پـزیشـكه‌كان ده‌ڵێن زۆربه‌ی ئه‌و زیاتر له 250 كه‌سه‌ی برینداربووبوون له بارێـكی خراپی ته‌ندروسـتیدان.
ڕۆژی هه‌ینی سه‌دان كه‌س به شـین‌وشه‌پـۆڕه‌وه به‌دوای ئه‌و ماشـێنانه‌وه‌دا ده‌ڕۆیشـتن كه ته‌رمه‌كانیان پـێبووه به‌ره‌و گۆڕسـتان.
پایته‌ختی عێراق خراوه‌ته ژێر بارێـكی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتووچۆوه بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار وه‌ك ڕێـگه‌كرتن له توندوتیژی زیاتری ئاینزایی پاش ئه‌وه‌ی دوێنی پـێـنجشه‌ممه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 5 ماشـێن له گه‌ڕه‌كی شـاری ئه‌لسه‌در ته‌قیـونه‌ته‌وه و چه‌ند جارێـكیش به خومپاره لێی دراوه.
هاوكاتیش كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 22 كه‌س كوژراون و 26 ی دیكه‌ش بریندارن له ئاكامی هێرشـێـكی خۆكوژی له نێو پـێـشـه‌نگایه‌كی ماشـێن فرۆشـتندا له شـارۆچـكه‌ی ته‌له‌عفه‌ری باكوری عێراق.
له لایه‌كی دیكه‌وه له‌شـكری ئه‌مریكی له عێراق ڕایگه‌یاند ڕۆژی هه‌ینی له میانه‌ی هێرشـێـكی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر شـانه‌یه‌كی دروسـتكردنی بۆمب له شـارۆچـكه‌ی تارمیـیه له باكوری شـاری به‌غدا 4 یاخیبوویان كوشـتووه و 6 ی دیكه‌شـیان ده‌سـتگیر كردووه.